ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی دلینی 10 ساڵان كه ماوه‌ی سێ رۆژه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌ستدرێژى كرایه سه‌ر و كوژرا، له گورستانی شاخكێ سه‌ر به ناوه‌ندی شاری دهۆك به‌خاكسپێردرا.
وه‌لید ئه‌حمه‌د باوكی كچه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، له رۆژی دووه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا كچه‌كه ون ده‌بێ و دوای سێ رۆژ ته‌رمه‌كه له سه‌نته‌ری شاری دهۆك ده‌دۆزرێته‌وه.
زیاتر گوتی، دوای كه‌متر له 24 سه‌عات پۆلیسی دهۆك توانی بكوژه‌كه بگرێت، هه‌روه‌ها دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ی ته‌رمی دلینی كچم له پزیشكی داد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دلینمان وه‌رگرت و له گۆرستانی شاخكێ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری دهۆك به‌خاكسپێردرا.
باوكی دلین ده‌ڵێت، داواكارین له‌لایه‌نی پێوه‌ندیدار بكوژی دلین به زووترین كات سزای سێدارانی بۆ ده‌ربكه‌ن و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك سزاكه جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر چاو له‌و تاوانه قیزه‌ونه نه‌كاته‌وه.
پێشتر پۆلیسی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان دوو كه‌سیان گرتووه، یه‌كێك تاوانباره به كوشتنی كچه‌كه و ئه‌وی تریش تاوانباره به شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، تاوانباره‌كه ویستی ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر ئه‌و كچه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه كچه‌كه رێگه‌ی پێنه‌داوه تاوانباره‌كه هه‌ڵساوه به كوشتنی و ته‌رمی دلینی 10 ساڵ له ته‌نیشت ته‌رمی مینای هه‌شت ساڵان به‌خاكسپێردرا كه له ساڵی 2016 به هه‌مان شێوه كوژراوه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به‌ناوی "دلین وه‌لید" ون بوو، دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێك له باغه‌كانی سه‌نته‌ری شاری دهۆك دۆزرایه‌وه، به‌گوێره‌ی راپۆرته پزیشكییه‌كان و گوته‌ی پۆلیسی دهۆك ئه‌م كچه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری و دواتر كوشتویه‌تی.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری