هەمووان حەز بە بوونی لەشولارێكی رێك و كێشێكی گونجاو و نموونەیی دەكەن لەگەڵ پارێزگاریكردن لە جوانی و پڕی لەش بە هاوشێوەی ناودارانی دنیا، رەنگە كەسانێك وابزانن پێویستە ئەوان خۆیان بخەنە ناو سیستەمێكی سەختی ریجیمكردنەوە یان وەرزشێكی زۆر بكەن بۆ ئەوەی چەند كیلۆگرامێك لە كێشیان دابەزێنن,
هایلی بۆمرۆی شارەزای خۆراك كلیلی دابەزاندنی كێشت بۆ دەخاتە روو و ئاماژە دەكات، ئەوەندە بەسە كە یاری بە كلیلی خێراكردنی میتابۆلیسم بكەیت بۆ سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی كێش.
ئەو شارەزایە دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە خۆراكی گونجاو لە كاتی گونجاودا بخۆیت لەپێناو خێراكردنی شێوازی پرۆسەی میتابۆلیسم و بەدەستهێنان لەشێكی رێك و تەندروستییەكی باش، ئەو لە كتێبیكیدا شەش رێنوێنی دەخاتە روو بۆ ئەو مەبەستە وەك لە خوارەوە:
یەكەم/ دوای لەخەوهەستان ژەمێكی سووك بخۆ، واتە راستەوخۆ دوای هەستانت لە خەو ژەمی بەیانی بخۆ لە یەكەم نیو سەعاتی رۆژدا و هەر سێ سەعاتیش ژەمێكیتری سووك بخۆ بۆ پاراستنی پرۆسەی میتابۆلیسم بەدرێژایی رۆژدا.
دووەم/ دووركەوتنەوە لە خۆراكی دروستكراو، واتە خواردنی بەرووبومی سروشتی وەك سەوزە و میوە و گۆشت و ماسی و هێلكە و دانەوێڵە.
سێیەم/ جۆراوجۆركردنی ژەمەكانی خۆراك، بۆ ئەوەی تووشی بێزاری نەبیت بۆیە پێویستە خشتەیەكی هەفتانەت هەبێت و خۆراكەكان جۆراوجۆر بن لە نێوان میوە و سەوزە و پڕۆتینە جیاوازەكان بەدرێژایی هەفتە.
چوارەم/ كالۆرییەكانی وەریان دەگریت حسێب مەكە، چونكە وا دەكەن لەبری باشتركردنی جۆریەتی ژەمەكان گرنگی بە بە بڕەكەی بدەین، بۆیە هەرچەند كەمتر بخۆین پرۆسەی میتابۆلیسم هێواشتر دەبێت و ئەوەش وا دەكات چەوری لە لەشدا كۆببێتەوە، بۆیە لەبری بڕەكەی گرنگی بە جۆریەتی خۆراك بدە.
پێنجەم/ ئەو خۆراكەی دەتەوێت بیخۆ، خواردنی خۆراكی حەزی لێ دەكەیت دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی ئیندرۆفین كە یارمەتی كەمكردنەوەی ئێش دەدات و هەستی حەسانەوت بۆ دروست دەكات و رارایی نایەڵێت و میتابۆلیسم باشتر دەكات، بۆیە پیتزا بخۆ، بەڵام لە ماوەڵەوە و تەندروست بێت.
شەشەم/ راهێنانی وەرزشی بكە، دەچێتە ناو هەموو سیستەمێكی خۆراك، بەڵام بۆ ئەوەی ئەنجام و كاریگەری هەبێت، تەنیا راكردن و پایسكلسواری بەس نییە و پێویستە یاری هێز ئەنجام بدەیت وەك بەرزكردنەوەی قوڕسایی و بەر لەوەش ژەمێكی سووك بخۆ.