كۆمپانیای دۆجی ئه‌مه‌ریكی نوێترین به‌رهه‌می خۆی له پێشانگاكانی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو و ئه‌ویش دۆج چارجه‌ری مۆدێل تازه‌یه كه دیزاین و هێزه‌كه‌ی شۆكتان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می دۆج ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دۆج ئه‌م ساڵ، تازه‌ترین ئۆتۆمبێل له جۆری "چارجه‌ر ئێس ئاڕ تی" نمایش كرد، ئه‌وه‌یش گوتوه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه هه‌مووان شۆك ده‌كات.
بۆیه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله دۆج روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و دیزاینێكی جیاواز و زۆر جوانی بۆ داناوه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه كه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له دنیادا.
جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سپۆرت كردووه كه ئه‌مه‌یش واده‌رده‌كه‌وێت كه تایبه‌تبێت به گه‌نجان، هێزێكی زۆری بۆ داناوه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 707 ئه‌سپ و بزوێنه‌رێكی 6.4ی له‌سه‌ره و جۆره‌كه‌یشی "SRT"یه.
دۆج یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا به‌ناوی "جۆن فرانسیس دۆج و هۆرێس ئیگن دۆج" له ساڵی 1900 دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه له "ئوبڕۆن هیڵزه" له ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه داهاتێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر فرۆشی ئۆتۆمبێلهكانیهوهیهتی.