كۆمپانیای گوگڵ رای گەیاند، بەم نزیكانە خزمەتگوزاری "نەخشە" بڵاودەكاتەوە كە لە رێگەیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت ساختەچییەتی و تەڵەكەبازی ئەو شوفێرە تاكسییانە ئاشكرا بكات كە دەیەوێت لە رێگەی درێژ كردنەوەی رێگاكان پارەی زیاتر لە گەشتیار و هاووڵاتیان وەرگرن.
گوگڵ كە لە ئێستەدا خزمەتگوزاری نەخشە و لۆكەیشنی هەیە و ئەو دوو خزمەتگوزارییە بۆ ئەو شار و ناوچانە كاران كە لەسەر نەخشەی گوگڵ بوونیان هەیە و زیاد كراون، ئەو بەرنامە نوێیە زیرەكە، بەكارهێنەر ئاگادار دەكاتەوە لەوەی شوفێری تاكسییەكە رێگەكەی لێ دوور بكاتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی زیاتر.
گوگڵ دەڵێ، ئەو خزمەتگوزارییە تەنیا خزمەتی گەشتیاران و هاووڵاتیان ناكات، بەڵكو خزمەتی شوفێرانی تاكسیش دەكات بەو دیوەی ئەگەر كەسێك ویستی رفاندن و زیان گەیاندنی بە شوفێرەكە هەبێت و داوا لە شوفێری تاكسیەكە بكات رێگەی دەستنیشان كراو بگۆڕێت، لەو كاتەدا شوفێرەكە بۆی دەردەكەوێت ئەو سەرنشینەی هەڵی گرتووە كەسێكی خراپەكارە و دەیەوێت بیڕفێنێت یان زیانی پێ بگەیەنێت.
بەرنامەكەی گوگڵ چەندان تایبەتمەندی تری تێدایە و وادەكات سەرنشین راستەوخۆ لە پەیوەندی دابێت لەگەڵ هاوڕێیەكانی تا زیاتر هەست بە دڵنیایی بكات.
بەرپرسانی كۆمپانیای گوگڵ، لە ئێستەدا بەرنامەكە لە هیندستان تاقی دەكەنەوە و ئەگەر سەركەوتنی بەدەستهێنا ئەوا بە فەرمی لەسەر بڵاودەكرێتەوە.