زانكۆی كۆیه به نووسراوێكی فه‌رمی قوتابیان له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هێشتان ده‌رفه‌تی خوێندن له‌و زانكۆیه ماوه و هه‌ر قوتابیه‌ك ئاره‌زوو بكات ده‌توانێت به بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م له خوێندنی ئێواران خۆی ناونووس بكات.
زانكۆی كۆیه ئاگادارییه‌كی بڵاو كردۆته‌وه بۆ قوتابیان و تیایدا هاتووه، هەر كەسێك دەرچووی پۆڵی دوانزەی ئامادەیی بێت ئەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات، بەمەرجێك كۆ نمرەی لە 60 كەمتر نەبێت.
زانكۆی كۆیە دەرفەتێكیش دەدات بەو كەسانەی كە دەرچووی خانەی مامۆستایانن یان هەر پەیمانگایەكن ئەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن لەو زانكۆیە، هەروەها شەش بەش هەیە لەم زانكۆیە بۆ خوێندنی ئێواران.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی زانكۆی كۆیه.
بەهۆی زۆری ژماره‌یان ساڵانە ژمارەیەك له قوتابیان لە زانكۆ حكوومیەكان وەرناگیرێن، بۆ ئەمساڵی خوێندن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی بەسەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دا خوێندنی ئێواران بكەنەوە.