هه‌ڵۆ پشده‌رى شاعیرێكى دووره‌په‌رێز و تایبه‌تنووسه، ته‌نیا یه‌ك كتێبى بڵاوكراوه‌ى به‌ناوى "نه‌وژینى ئه‌وین" هه‌یه كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه شیعره، هه‌ست به تایبه‌تنووسینى شیعرى ئه‌م شاعیره كرا. لێره‌دا وه‌ك "وشه" به پێویستمان زانى ئه‌و ده‌نگانه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه كه تا ئێسته وه‌ك پێویست گرینگی‌یان پێ نه‌دراوه. بۆیه لێره‌وه گفتوگۆیه‌كى ئه‌ده‌بیمان له‌گه‌ڵى ساز دا.
ئایا نه‌وه‌ى دواى راپه‌ڕین هیچ نوێكارێكییان له ئه‌ده‌بى كوردیدا كردووه؟
نكۆڵى له‌وه ناكرێ كه دواى راپه‌ڕین كۆمه‌ڵه ده‌نگێكى تازه سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌ریه‌كه و له بوارێكه‌وه له دنیاى ئه‌ده‌بدا به‌تایبه‌ت شیعر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لأ ده‌قه‌كاندا كردووه، وه‌لێ زۆرینه‌ى ئه‌م ده‌نگانه به‌ر له نووسین خۆیان له‌نێو خوێندنه‌وه نه‌تواندووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك هه‌ست و نه‌ستى خۆى نووسیوه‌ته‌وه. بۆیه زۆریان چه‌شنى تروسكه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون و ده‌كوژێنه‌وه. ئیتر ناتوانن هیچ تازه‌گه‌رییه‌ك له ئه‌ده‌بى كوردى و به‌تایبه‌تى شیعردا بكه‌ن. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه هه‌سته‌كانیان بخه‌مه ئه‌و لاوه و نرخیان پێ نه‌ده‌م. وه‌لێ جیاوازییه‌كى زۆریش له‌گه‌لأ نووسه‌رانى رابردوو ده‌بینرێت، كه توانییان جێ په‌نجه‌ى خۆیان له ئه‌ده‌بدا دیارى بكه‌ن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ى رۆژگار ده‌ورى كۆمه‌ڵایه‌تى و گرفتى ژیان و سیاسى و نه‌خوێنده‌وارى و ئه‌و رۆژگاره تاریكه‌ى كه دوور بوو له زانست و ته‌كنۆلۆژیا و پێشكه‌وتن، كه‌وایه به‌و پێیه شیعر به‌و شێوه‌یه ده‌رناكه‌وێت كه به‌م چه‌شنه ده‌بینرێت. منیش هه‌ر چۆنێك بێت ده‌نگێكم له‌و ده‌نگانه و ناتوانم درۆ له‌گه‌لأ خۆمدا بكه‌م.
ده‌كرێ بڵێین تا ئێسته غه‌در له شیعر كراوه؟ ئایا ئه‌و غه‌دركردنه‌ش به چییه‌وه موتوربه ده‌كرێ؟ ئایا ره‌خنه‌گرتن چاكترین هۆكار نییه؟
راستى ئه‌وه نه‌ك غه‌دركردنه له شیعر، به‌ڵكو ئێمه غه‌درمان له خۆشمان كردووه. چۆن ئیلهامى شیعر كارێكى رۆحانییه، وه‌لێ هه‌وڵدانێكى رژدى ده‌وێ بۆ ده‌ربرینى ئه‌وه‌ى له ناخمان په‌نگى خواردووه‌ته‌وه، چونكه "مرۆڤ ئیلهام دروست ده‌كات، ئیلهام مرۆڤ دروست ناكات" ئه‌و غه‌دركردنه‌ش چه‌ند فاكته‌رێكى له پشته‌وه‌یه، له‌وانه‌یه نه‌بوونى خوێندنه‌وه‌یه‌كى قوولأ له گشت بواره‌كانى ژیان و نه‌بوونى پاڵپشتى رۆشنبیرى و نه‌بوونى دیدگه‌یه‌كى رۆشن پڕ له ماناى ڕۆشنبیریی. ئه‌مه گشتیان غه‌دریان له شیعر كردووه. بێگومان قه‌بووڵكردنى ره‌خنه‌ش له من، تۆ، ئه‌و، گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كێ خۆشه‌ویستى بۆ شیعر هه‌یه.
ره‌خنه‌سازى له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌نده؟ ئایا ره‌خنه‌ى كوردى چ پله‌یه‌كى هه‌یه له چاو ره‌خنه‌ى جیهانیدا؟
بنه‌ماكانى ره‌خنه‌سازى چه‌ند ته‌وه‌رێكن به‌ر له هه‌موو شتێك خوێندنه‌وه‌یه‌كى قوولأ، ئایدیا، داڕشتن، بنیات، ورده‌كارى، داهێنان به‌و مانایه‌ى كه‌سى ره‌خنه‌گر ده‌بێت رۆشنبیر بێت و په‌یامێَكى رۆشنبیرانه‌ى هه‌ڵگرتبێ و به سه‌لیقه‌یه‌كى جوانه‌وه بتوانێت خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانى ده‌قه‌كه له‌رووى رووخسار و ناوه‌ڕۆكه‌وه تێكسته‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت و نووسه‌رى ده‌قه‌كه‌ش بێ هیوا نه‌كات له خوێندنه‌وه‌ى، به‌ڵكو زیاتر هانى بدات بۆ خوێندنه‌وه‌ى قووڵتر و به‌گوڕترى بكات. وه‌لێ بۆ به‌شى دووه‌مى پرسیاره‌كه‌ت، من لام وایه بۆ ئه‌مه خه‌ونێكه و هه‌رگیز نایه‌ته دى. چۆن ره‌خنه‌گرانى ئێمه‌ى كورد به په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن و له هه‌مان كاتیش‌دا نووسه‌رانى ئێمه ره‌خنه قبوولأ ناكه‌ن، كه ئه‌مه جێگه‌ى داخه. ره‌خنه‌ى جیهانیش له پله‌یه‌كى به‌رزدایه و خاوه‌ن داهێنانێكى گه‌وره‌یه، وه‌ك هه‌واى باكور و باشوورى گۆى زه‌وى لێك دوورن.
بۆچى ماوه‌یه‌كه له نووسیندا بێ ده‌نگى؟ ئایا هه‌گبه‌ى شیعریتان به‌تالأ بووه، چ شتێك له پشت ئه‌م بێ ده‌نگییه‌یه؟
زۆر راسته ماوه‌یه‌كه بێ ده‌نگم، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه من نامه‌وێت له نێو پرۆسه‌ى نووسیندا خۆم دووباره بكه‌مه‌وه، بۆیه ده‌ڵێم به‌رهه‌مه‌كانم له‌و ماوه‌یه كه‌م بووه، ئێسته‌ش سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى كۆشیعره‌كانمم؟
شیعر و خه‌ون چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟ تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌یه؟
پێم وایه هه‌رگیز "خه‌ون، خۆزگه، بیركردنه‌وه" ته‌نیا له شیعرێكدا موتوربه ناكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وه چه‌ندان به‌شێكى تر له ته‌وه‌ره‌كانى ژیان له‌و نێوه‌نده‌دا بێبه‌ش ده‌بێت. لایه‌نى فكر و مه‌عریفه به‌سه‌ر حه‌قیقه‌تى ته‌وه‌ره‌كاندا ناتوانێت زالأ بێت و خه‌ونى هونه‌رى كوردیش به‌گشتى به‌ره‌وه ئاسۆیه‌كى روون گوزه‌ر ده‌كات. وه‌لێ بۆ پاشه‌كشه پێكردنى ئه‌و خه‌ونه‌ش ئه‌وه كێشه‌ى مادى و مه‌عنه‌ویش هۆكاره بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ون و خۆزگانه.
ئایا ئاستى رۆشنفكرى گه‌نجان چۆن ده‌بینى؟ تۆ وا هه‌ست ناكه‌ى نووسینه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه خوێنه‌رى رژدیش بێ تاقه‌ت ده‌كات؟
به‌گشتى گه‌نجانى ئێمه ئاستى رۆشنبیرییان له‌وپه‌ڕى لاوازیدایه، چونكه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه هه‌ڵگرى په‌یامێكى ره‌خنه‌گرانه‌ین، كه بتوانین رووه تاریك و ناشازه‌كان بخه‌ینه روو، كه‌وابێ باكگڕاوندێكى سه‌ره‌كیمان نییه بۆ كارى تازه‌گه‌ری و گۆرانكارییه‌ك له‌نێو دنیاى ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری‌دا ئه‌نجام بده‌ین. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه كه زۆرى بڵاوكراوه‌كانیش وا ده‌كات خوێنه‌ر بێ تاقه‌ت ببێت. گه‌نجانى ئێمه هیچ شاره‌زایییه‌ك له‌م بڵاوكراوانه به‌رجه‌سته ناكه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌و ئاسته نزمه‌شه‌وه دێنه نێو بوارى نووسین، بۆیه من واى ده‌بینم نووسه‌رى ئه‌مڕۆ به‌ر له نووسین باكگڕاوندێكى قووڵى مه‌عریفى نییه.
هه‌ورین و ئه‌ڤین