دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ندان به‌رهه‌مى گۆرانى، سه‌یوان گاگلى كار بۆ به‌رهه‌مێكى نوێ ده‌كات به‌ناوی "خۆزگه‌م به من".
موحسین دادستان ده‌رهێنه‌رى ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه كه كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى كلیپى بۆ ده‌كات، به"وشه"ى راگه‌یاند كه "خۆزگه‌م به من" ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ند سه‌یوان گاگلییه. ئه‌و كاره به‌رهه‌مێكى موزیكییه و ئێسته كارى كلیپى بۆ ده‌كه‌ین له هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ر له‌وێش تۆمار كراوه.
زیاتر گوتی، "به‌رهه‌مه‌كه موزیكى پاپه و هونه‌رمه‌ند كاوان ئه‌نجامی داوه، كارى میكس و ماسترینگى ئامانج ئازرمى كردوویه‌تی، هه‌رچی كارى مه‌یك ئاپه ئامانج رۆسته‌مى كردوویه‌تى، ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و كلیپى ماوه، چه‌ند كچه ئه‌كته‌رێكى ئێرانی به‌شدارن له كلیپى ئه‌و به‌رهه‌مه و كارى نواندنى تێدا ده‌كه‌ن".