كچه یاریزانێكی به‌ناوبانگی یاریی پۆكه‌ر، به‌هۆی به‌كارهێنانی وشككه‌ره‌وه‌ی قژ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كاره‌با لێی دا و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، لیلیا نیفۆكوڤا كچه یاریزانی یاریی پۆكه‌ری ته‌مه‌ن 26 ساڵی ڕووسی، هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی به‌كارهێنانی وشككه‌ره‌وه‌ی قژ كاره‌با لێی دا و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌م كچه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هیچ ده‌نگوباسێكی نه‌بووه و كه‌سیش هه‌ستی به مردنه‌كه‌ی نه‌كردووه، تا باوكی ته‌له‌فۆنی بۆ دراوسێیه‌كیان كردووه كه له‌و ماڵه‌یان نزیك بووه كه لیلیای لێ ژیاوه و له مۆسكۆ بووه، دراوسێكه‌یان هاتووه‌ته ناو ماڵه‌كه و بینیویه‌تی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی پشكنینی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه به كاره‌با له ڕێی وشككه‌ره‌وه‌ی قژییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه و له جێی خۆی خستوویه‌تی.
لیلیا به ناوی "liay5" له ناو سۆشیاڵ میدیا و یاریی پۆكه‌ر ناسراوه، هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستاگرام له لایه‌ن زیاتر له 17 هه‌زار كه‌سه‌وه فۆڵۆو كراوه. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی زانكۆی بۆمانی ڕووسیا بووه.