نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی دانیشتووانی زه‌وی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی داهاتوو ئاشكرا كرد ڕای گه‌یاند، تا ساڵی 2050، دوو ملیار له‌سه‌ر دانیشتووانی زه‌وی زیاد ده‌كات.
له نوێترین ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ن به ڕووپێوی دانیشتووانی زه‌وی و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتوو خراوه‌ته ڕوو، بۆ ساڵی 2050، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌بێته 9,7 ملیار، له كاتێكدا ئێسته دانیشتووانی گۆی زه‌وی 7.7 ملیار كه‌سه، واته به ماوه‌ی 31 ساڵ، دوو ملیار كه‌س زیاد ده‌كات و زۆربه‌ی چڕییه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌فه‌ریقا.
وه‌ك له‌و ڕاپۆرته‌دا كه دوێ دووشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه، پێشبینی ده‌كرێ، بۆ ساڵی 2100، دانیشتووانی زه‌وی بگاته 11 ملیار كه‌س، ئه‌م پێبینییانه‌ش پشتی به ده‌سته‌ی كاروباری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ستووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وێنه‌ی داهاتووی چڕیی دانیشتووانی گۆی زه‌وی له ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕوون كردووه‌ته‌وه و ده‌یخاته ڕوو، له داهاتوویه‌كی نزیكدا چ وڵاتێك و كام كیشوه‌ره زۆرتر چڕیی دانیشتووان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، ئه‌وه‌ش كه جێگه‌ی تێڕامانه، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دونیا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانیان ڕوو له كه‌می ده‌كات، جیا له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوه كه زۆر به خێرایی زیاد ده‌بێت.
بۆ ساڵی 2050، نیوه‌ی چڕیی زیادبوونی دانیشتووان له هه‌موو گۆی زه‌ویدا، ته‌نیا له نۆ وڵات خۆی ده‌بینێته‌وه كه بریتین له هیندستان، نێجیریا، پاكستان، كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، ئه‌سیوبیا، ته‌نزانیا، ئیدۆنیسیا، میسڕ و ئه‌مه‌ریكا. واته ته‌نیا ئه‌م وڵاتانه، نیوه‌ی زیادبوونی هه‌موو زه‌وی پێك ده‌هێنن.
له به‌رانبه‌ردا، وڵاتی چین كه تا ئێسته‌ش یه‌كه‌م وڵاتی دونیایه له‌ڕووی زۆریی دانیشتووان، گه‌وره‌ترین دابه‌زینی ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ كه ده‌گاته 2,2%، واته له ماوه‌ی 31 ساڵدا، له 2019 تا 2015، دانیشتووانی وڵاتی چین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زیاد بكات، 31 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له ژماره‌ی دانیشتووانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
به كۆی گشتی، له 27 وڵاتی دونیادا، به ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌د، له ساڵی 2010 تا ئێسته ساڵانه له ژماره‌ی گشتیی دانیشتووانیان داده‌به‌زێت. هه‌روه‌ها له وڵاتانی بیلارووسیا، ئیستوانیا، ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ڕووسیا، سڕبیا و ئۆكرانیا، ڕیّژه‌ی مردن له ڕێژه‌ی له‌دایكبوون زیاتره.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه، باری سه‌قامگیریی ئابووری و ته‌ناهیی جێگیره و هیچ گرفت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان نییه، كه‌چی ڕێژه‌ی مردن تێیاندا له عێراق، سووریا، سوودان، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان و زۆر وڵاتی ئه‌فه‌ریقی زیاتره، له‌كاتێكدا ئه‌م وڵاتانه ژیان تێیاندا سه‌خته و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ناهییان له‌سه‌ره و ئابوورییان له ئاستێكی ناجێگیره. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، له‌و وڵاته جێگیرانه‌ی ناویان هاتووه، ڕێژه‌ی ژن‌وژنخوازی كه‌می كردووه، ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه به ته‌واوی هاتووه‌ته خوار و به‌زۆری خه‌ڵكی منداڵێك یان دوانیان ده‌بێ، به‌ڵام له‌م وڵاتانه‌ی تر، وێڕای سه‌ختیی باری ئابووری و ته‌ناهییان، به زۆری له سێ منداڵ زیاتریان ده‌بێ. بۆ نموونه ڕێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵ له‌ناو ئاواره‌ی سووری له‌ناو كه‌مپه‌كاندا، له ڕێژه‌ی زۆر وڵاتی ئه‌ورپی زیاتره.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، له ماوه‌ی 1990 تا 2019، ڕێژه‌ی منداڵبوون به 3,2 كه‌می كردووه، ئه‌م كه‌مبوونه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و له ساڵی 2019 تا ساڵی 2050 بۆ 2,2 كه‌م ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و نۆ وڵاته‌ی پێشتر باسمان كرد كه له‌دایكبوون تێیاندا زۆر ده‌بێ، ڕێژه جیهانییه‌كه به گشتی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه زۆر به ڕوونی ده‌ڵێ، له هه‌ندێ وڵات به ته‌واوی وه‌چه‌خستنه‌وه و هاوسه‌رگیری كه‌می كردووه و زیانی بۆ كۆی گشتی زه‌وی هه‌یه و ئه‌مه وه‌ك په‌تایه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو دونیادا بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وا داهاتووی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بێ، بۆیه داوا ده‌كه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر خێزانێك دوو منداڵیان ببێت، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ هیچ نه‌بێ منداڵێكیان ببێ.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ڕێژه‌ی پیری له وڵاته هه‌ژارنشینه‌كان حه‌وت ساڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر جیاوازه، چونكه له‌و وڵاتانه وه‌چه‌خستنه‌وه زۆرتره. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له ساڵی 2050 ته‌مه‌نی پیری بگاته 77,1 له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له كاتێكدا ئێسته 72,6ی تۆمار كردووه و ساڵی 1990 ته‌مه‌نی پیری بریتی بووه له 64,2 ساڵ.
وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن و ئوسترالیا و كه‌نه‌دا، ده‌یانه‌وێ له ڕێی وه‌رگرتنی خه‌ڵكی بیانی، ڕێژه‌ی دانیشتووانیان زیاد بكه‌ن. كه‌نه‌دا زیاتر خه‌ڵكی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌رده‌گرێ، چونكه ده‌زانێ هاووڵاتیی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام وه‌چه ده‌خه‌نه‌وه.