بەهۆی ئیفلاسی سیاسیی و پەراوێزخستنی لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە كەوتووەتە قسەكردن بە سەركردە سیاسییەكانی كوردستان و پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش دەڵێت، مەحموود سەنگاوی وا دەزانێ بەوجۆرە جێگەی خۆی دەكاتەوە.
شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە هاوكات هاوژینی رۆژنامەنووسی تیرۆر كراوە كاوە گەرمیانییە و مهحموود سهنگاوى تۆمهتبارى تیرۆركردنى بوو بۆ "وشە" گوتی، لێدوانەكانی مەحموود سەنگاوی نەك خزمەت بە دۆخی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، بەڵكو دەبنە بەربەست لەبەردەم پێشخستنی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتەكە.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەوانەی هاوشێوەی مەحموود سەنگاوی قسە بكەن دەیانەوێ كەسە نزیكەكانیان پۆستیان پێ بدرێ، بۆیە كاتێك لەلایەن حزبەكەی خۆیانەوە پشتگیری ناكرێن لێدوانی توند دەدەن و ناخی خۆیان دژی حكوومەت بەتاڵ دەكەنەوە.
ئەمڕۆ مەحموود سەنگاوی دوای ئەوەی بۆی دەركەوت مەترسیی دەكەوێتە سەر دزییەكانی لە داهاتوو كەوتووەتە قسەكردنی هەرزەكارانە دژی سەركردە سیاسییەكانی كوردستان.
گەرمیان/ سەبری هۆرێنی