كۆمپانیای نیسان له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه ئه‌ویش رۆگی مۆدێل 2020 ه و ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌دا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌یدا ئه‌نجام داوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نیسان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی رۆگی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه بۆدییه‌كی زۆر گه‌وره و پته‌ویی بۆ داناوه كه پێشووتر وانه‌بوو.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه گوتویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 360 ئه‌سپه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و هه‌شت پستۆنه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌ی هیچ نه‌گوتراوه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.