ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوێكی وه‌رزشوانی دانیشتووی وڵاتی پاكستانه كه خاوه‌نی توانایه‌كی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه له به‌هێزیی كه‌لـله‌ی سه‌ریدا.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پیاوه كه ناوی ره‌شید نه‌سیمه، له ماوه‌ی 60 چركه‌دا، به لێدانی كه‌لـله‌ی سه‌ری 43 دانه گوێزی هیندیی سه‌وز ده‌شكێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی هیندستان تایمز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌شید نه‌سیم، ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دانیشتووی ناوچه‌ی كاراتچیی پاكستانه، ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ناوی بچێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان.