كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی جۆری كۆمپاسی مۆدێل 2020ی به دوو شێوه‌ی جیاواز نمایش كرد كه له‌ڕووی جوانی و هێزه‌وه سه‌رسامت ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای جیپ ده‌كات و ئاماژی پێ داوه، جیپ له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی له ئه‌مه‌ریكا نوێترین ئۆتۆمبێل له جۆری كۆمپاسی به دوو شێوه نمایش كرد و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی هێزه‌وه گۆڕانكاری ته‌واوی بۆ ئه‌نجام دراوه و دیزاینێكی ناوازه‌یشی بۆ دانراوه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه گوتوویه‌تی، كۆمپاسی مۆدێل نوێ ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه، هه‌م به‌سیستمی پیترۆڵی "به‌نزین" هه‌میش به‌سیستمی كاره‌بایی كه ئه‌مه‌یش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له‌م ئۆتۆمبێله‌دا و زۆر له هه‌وادارانی تووشی سه‌رسامی كرد.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تا ئێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.