رۆژانە نزیكەی 500 گرام لە كێشت دابەزێنە

:: PM:06:59:22/06/2019 ‌

شارەزایانی خۆراك و تەندروستی دووپات لەسەر چەندان شێواز و جۆری ریجیم و خۆراك دەكەنەوە كە دەبنە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش كە زۆر جار بە هۆكارێكی سەرەكی تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت، ئەوان گرنگی زیاتر بە جۆری خۆاك دەدەن، بەڵام یەكێك لە شارەزایان دەڵێت دەتوانرێت بەو رێگەی ئەو باسی دەكات رۆژانە نزیكەی 500 گرام لە كێش و چەوری سك دابەزێنرێت.

خۆرخی كرووز، شارەزای خۆراك كە بەشێك لە كەسانی ناودار لە ئەمەریكا پشتی پێ دەبەستن بۆ خۆلاوازكردنەوە دەڵێت، ئەگەر رێگەكەی ئەو بەكار بێنن دەتوانن رۆژانە رەتڵێك، دەكاتە 45%ی كیلۆگرام كێش كەم بكەنەوە. 

روونی دەكاتەوە، ئەو رێگە پشت بە وازهێنان لە خواردن دێنێت بۆ ماوەی پچڕ پچڕ لە رۆژدا كە نابێت لەو ماویە هیچ جۆرە حۆراكێك بخوورێت، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك خواستی خواردنی ئێوارانی هەبێت، دەتوانێت لەكاتی رۆژئاوابوون ژەمێك بخوات دوای ئەوە بۆ ماوەی 16 سەعات بە شێوەی پچڕ پچڕ بە درێژایی كاتەكانیتری بە كاتی خەوتنیشەوە ئەو رۆژە هیچ نەخوات.

بەڵام ئەگەر ئەو كەسە لەوانە بێت كە بەیانیان ناندەخوات، دەتوانێت نانی بەیانی بخوات و دوای ئەوە بۆ ماوەی 16 سەعات هیچ نەخوات، بەڵام بە هەمان شێوەی پچڕ پچڕ، واتە تەنیا لە هەشت سەعاتی ماوە خۆراك بخوات و مەبەستیش لەو بیردۆزە كەمكردنەوەی ئەو ماوەیەیە كە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا خۆراك بخوات ئەگەر برسیش بێت، كە زۆر جار لەو ماوەیە كێشەكە دروست دەبێت.

ئەو شارەزایە پێی وایە ئەو كاتانەی مرۆڤ هیچ ناخوات دۆخی ناوخۆی لەش رێك دەخرێت، بەتایبەتی گەدە و لەش پاك دەبێتەوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی برسیەتی ئەو ماوەیەش ئەو شارەزایە پێی وایە كە هەندێك جۆر خۆراك هەیە هەستی تێربوون زیاتر دەكەن وەك زبدە دەتوانرێت لە خۆراكدا پشتی پێ ببەسترێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل