كۆمپانیای هواوی وه‌ك ركابه‌رێك بۆ ئه‌مه‌ریكا و بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا زیاتر له 100 ملیۆن مۆبایلی زیره‌كی به دنیادا بڵاو كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
reuters" بابه‌تێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هواوی و ركابه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی "رێن ژێگ فێی" له نوێترین لێدواندا بۆ میدیاكانی دنیا ده‌ڵێ، ئێمه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاره‌وه تا هه‌ینی ڕابردوو توانیومانه زیاتر له 100 ملیۆن مۆبایلی زیره‌ك بڵاو بكه‌ینه‌وه به بازاڕه‌كانی دنیا و زۆر له بریكاره‌كانمان پشتیان لێ نه‌كردووین و به‌شێوه‌یه‌كی باش مۆبایله‌كانمان ده‌فرۆشن.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هواوی سیسته‌می نوێ به‌كار ده‌هێنێت بۆ مۆبایله‌كانی كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته ئیش، به‌ڵام جارێ واده‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه، جگه له‌وه‌یش هواوی هه‌ر نه‌وه‌ستاوه له دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زیانه‌یش هه‌ر دێته‌وه مه‌یدانی ركابه‌رییه‌تی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.