رێگەی سیتەک بۆ سلێمانی دادەخرێت

:: AM:10:18:24/06/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی سلیمانی ئاشکرای دەکات، بەهۆی کارکردن تیایدا تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت و ئاگادارییەکیش بڵاو دەکاتەوە.


ئەمڕۆ دووشەم 24ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، تونێلی پێشڕەو لە نێوان سلێمانی و شارباژێر بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە شەوی 24 لەسەر 25ی حوزەیران تونێلی پێشڕەو لە سەعات هەشت بۆ یەکی بەرەبەیان دادەخرێت بۆ ئەوەی چاکسازی و پاککردبەوەی کامێرا و سێتسەرەکانی بۆ بکرێت و هەندێک لە گڵۆپەکانی بۆ دەگۆڕین.

تونێل پێشڕە شارۆکەی سیتەک و شارەدێی شارباژێر بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە و رێگەی سەرەکی هاتووچۆکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بۆ ناو شاری سلیمانی.

ئەو تونێلە پێشتریش چەندان جار بەهۆی باران بارینەوە چەند جارێک کێشەی بۆ درووست بووە و لەکاتی قەرەباڵخیدا هەندێک جار بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت.



وشە - هیدایه‌ت جان