مرۆڤ هه‌موو كات بینه‌رێكی جدی ئه‌و سه‌ركێشیانه‌یه كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان یان ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و له ژێر چاودێری كامێرای رۆژنامه‌نووسانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دوور له ئاگابوون دێنه تۆماركردن، له كاتێكدا به‌شێك له رۆژنامه‌نووسه جیهانیه‌كان ئه‌وه پیشه‌یانه كه چاودێری وردی ناوداران بكه‌ن له شێوازی جل و به‌رگ و ستایلی روخسار و رێكخستنی قژ.
پێویسته سیاسیه‌كانیش له یاد نه‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان ناودارن و ئه‌ركی سه‌ختتریان له‌به‌رده‌مه به‌هۆی پیشه‌كانیانه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری ورد دان، هاوكات خه‌ڵك به‌لایانه‌وه گرنگه كه سه‌رۆكه‌كه‌یان چۆنه و چی ده‌خوات و چۆن بیرده‌كاته‌وه و چۆن گرنگی به روخسار ده‌دات.
هه‌ر یه‌كێكیش له مرۆڤه‌كان به ناوداران و سه‌رۆكه‌كانیشه‌وه، چۆن لایه‌نی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه لایه‌نی شكستیشی هه‌یه، له‌م پارچه ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه شكستی 5 سه‌رۆكی جیهانی ده‌بینن كه له به‌رده‌م ملیۆنان خه‌ڵك به‌سه‌ریان دێت.