خانمە میدیاكار هودا خەلیل له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام چەند وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.
هودا خەلیل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەكی وروژێنەری خۆی بڵاو دەكاتەوە كە بە جلی ڕەشەوە گرتوویه‌تی و بەو وێنانەیش بووه‌تە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
لە چەند وێنەیەكدا هودا بە جلێكی ڕەشەوە ده‌ردەكەوێت كە بەشێكی زۆری سنگی دەرخستووە، ئه‌وه‌ى سه‌یرتره له هه‌موویان له شوێنى كاره‌كه‌ى ئه‌م وێنانه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بێژەر و ڕاگەیاندنكار هودا خەلیل كە كچێكی بوێر و خوێن شیرینە و خاوەن كەسایەتییەكی جەماوەرییە، هه‌روه‌ها هودا یەكیكە لە پێشكەشكارانەی خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە و بەردەوام بەهۆی دەركەوتنەكانی بە جلی وروژێنەرە هەمووان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات، وه‌ك ئه‌كته‌ریش له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رى ده‌ركه‌وتووه.