زێدانی دانی پێدا دەنێت.. بەختێكی باشی هەیە و ئەمە هۆكاری سەركەوتنەكانە

:: AM:10:02:11/01/2017 ‌

زێنەدین زێدانی فڕەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دانی پێدانا كە هەر لە منداڵییەوە بەختێكی باشی هەبووە و هەر ئەمەشە بووەتە هۆی ئەوەی وەك یاریزان و راهێنەر سەركەوتنی گەورە بەدەست بێنێ.

زێدان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی گوتی: بەخت هەمیشە یاوەرم بووە تەنانەت ئەو كاتانەش كە لە خراپترین ئاستدابوومە، بۆیە دەڵێم من كەسێكی بەبەختم و هەر لەبەر ئەمەشە هەمیشە گەشبینم.

زیاتر گوتی: هەرچەندە بەختێكی باشم هەیە، بەڵام ئەمە هەموو شتێك ناگەیەنێ، چونكە من خۆم كەسێكی جدیم و هەمیشە ئارەزوو دەكەم بە باشترین شێوە كارەكانم راپەڕێنم.

جێی باسە زێدان لەسەرەتای ساڵی رابردووەوە ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی ریال مەدریدی گرتە ئەستۆ و هەر لەو ساڵەدا 3 ناسناوی گەورەی بۆ یانەكە بەدەستهێنا، ئەوانیش برێتی بوون لە جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، جامی سوپەری ئەوروپا و لە كۆتایشدا جامی جیهانی یانەكان.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م