پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ناوبانگه زۆره‌ی ئاراس كۆیی به كورته فیلم و گۆرانیی خه‌په گیانی به‌ده‌ستی هێنا، ئێسته مژده ده‌داته هه‌وادارانی كه به‌شی دووه‌می بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی حوزه‌یران، ئاراس كۆیی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگی له‌باره‌ی به‌رهه‌می نوێی داهاتووی بۆ "وشه" دركاند، باسی له ئه‌لبوومێكی نوێ كرد.
ئاراس گوتی: له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه كه به‌ڵێن به هه‌وادارانم ده‌ده‌م هه‌قی چاوه‌ڕوانییان بۆ به‌رهه‌مه‌كانم به‌م ئه‌لبوومه بكه‌مه‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌لبوومه‌كه له سێ تراكی گۆرانی نوێ و به‌شی دووه‌می كورت فیلمی خه‌په گیان پێك دێت، ته‌نیا داوا له هه‌وادارانم ده‌كه‌م دوو مانگ له‌سه‌رم بوه‌ستن تا كاره‌كانی ته‌واو ده‌كه‌م و دواتر بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
ئاراس فاتیح ڕه‌سووڵ ناسراو به ئاراس كۆیی، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری له‌دایكبووی شارۆكه‌ی كۆیه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كاری هونه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، له ڕابردوودا چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه و به "خه‌په گیان" زۆرترین ناوبانگی ده‌ركردووه.
هه‌ولێر/ زریان ته‌ها