ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا ڕای گه‌یاند، ئێسته كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مێك ده‌كه‌ن كه له داهاتوودا بۆ راوكردنی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی به‌كاری ده‌هێنن له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین مانگی زوحه‌ل.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ناسا كه بڕیاریان داوه بۆ چه‌ند ساڵێكی داهاتوو پرۆژه‌ی"alien-hunting" راوی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی ده‌ست پێ بكات، وه‌ك ناسایش گوتوویه‌تی، ئێسته كار له‌سه‌ر ئامێری "Dragonfly" ده‌كه‌ین كه كه‌شتییه‌كی بچووكه و له‌ڕێی كۆنترۆڵێكی سه‌ره‌كییه‌وه له‌لایه‌ن كهشتیوانهكانمان ده‌فڕن و كاره‌كه‌یان پێ ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئه‌م كه‌شتییه بچووكانه ساڵی 2026 كاریان پێ ده‌كرێت و دواتر ده‌نێردرێنه گه‌وره‌ترین مانگی زوحه‌ل كه ناوی تایتنه. گهردوونناسهكانی ناسا ئه‌وه‌یشان گوتووه كه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانمان كه چه‌ند ساڵه له زوحه‌ل و مانگه‌كانی ده‌یكه‌ین، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه جووڵه‌ی بوونه‌وه‌ر هه‌یه له‌و شوێنانه بۆیه ئه‌م پڕۆژه‌مان ده‌ست پێ كردووه.
هه‌ساره‌ی زوحه‌ل "كه‌یوان" یه‌كێكه له هه‌ساره گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و شه‌شه‌م دوورترین هه‌ساره‌یه له خۆر، كه به چه‌ند بازنه‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌وری گیراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گه‌ردوونناسان زوحه‌ل خاوه‌نی 62 مانگه كه ههریهكییان ناوی جیاوازیان هه‌یه و تایتن گه‌وره‌ترین مانگ كه هه‌یه‌تی.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه.