به‌هۆی كێشه‌یه‌كی نادیاره‌وه فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ وه‌ستان، شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆی ئینستاگرامه‌وه دروستبووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
independent" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له وه‌ستانی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ چوارشه‌م سێ تهمووز، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له ئینستاگرامدا تۆڕه‌كانی "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ" وه‌ستان كه به‌كارهێنه‌ران تێیدا ناتوانن پۆست بكه‌ن.
جگه له‌وه‌یش به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ئاپهكانیان نوێ نابێته‌وه یان "ریفرێش" نابێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه ریپۆرتی ئاپهكان بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك كه به‌رپرسه له ئاپی واتس‌ئاپ و ئینستاگرام ده‌ڵێ، ئه‌م كێشه‌یه به دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه كه زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانمان هه‌ژماره‌كانیان وه‌ستاوه ئه‌مه‌یش به‌تایبه‌ت له به‌ریتانیا ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئێسته خه‌ریكی چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشهیهین و به زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه ده‌وه‌ستێنین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین هیچ هه‌ژمارێك نه‌سڕێته‌وه یان كێشه‌ی تێ نه‌كه‌وێت.