به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندرووستی سلێمانی رای دەگەیەنێت، دوو بەرهەمی
كۆمپانیای كاله شیاوی خواردن نین و له پشكنینی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ده‌رنه‌چوونه.
ئەمڕۆ یەکشەم حەوتی تەمووز، ماڵپەڕی فەرمی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی
سلێمانی ئاشکرای کردووە، بەپێی راپۆرتی لێژنه‌ی دووی سه‌ر به لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله بۆ بشكنین رەوانە کراون بۆ ئەوەی لە لایەنی
تەندروستی دڵنیا ببنەوە، ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو جۆری "ماستی به‌یانیان 700گم
و سڤن 2 كگم" سەرباری ئەوەی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەر نەچووە، بەڵام شیاوی
خواردن نین و لەڕووی تەندرووستییەوە زیان بە هاووڵاتییان دەگەیەنن.
زیاتر روون کراوەتەوە، لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 540
دانه ماستی به‌یانیان و 240 ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه و دوای پشكنین له‌ناو
براوه.
دووپات لەوەیش کراوەتەوە، له‌كۆی هەشت جۆری ماستی كۆمپانیای كاله، كه
پشكنینیان بۆ كراوه، ته‌نیا دوو جۆری "به‌یانیان"
و "سڤن" له پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی دیكه به‌پێی پشكنینه‌كان
هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و بۆ خواردن گونجاون و کۆمپانیاکەیش بە پێبژاردنی برە
پارەیەکی دیاریکراو سزا دراوە.
کۆمپانیای کالە کۆمپانیایەکی ئێرانییە و بەرهەمەکانی شیرەمەنی و
ئاسکرێم لە کوردستان بڵاو دەکاتەوە و تا رادەیەک دەستی بەسەر بازاڕی کوردستاندا
گرتووە.