ئەڤین ئەنوەر: راگەیاندن هەموو شتێكی لێ سەندوومەتەوە

:: PM:04:51:07/07/2019 ‌

ئەڤین ئەنوەر كە بە "هەنار" ناسراوە، خەڵكی كۆیەیە و لە هەولێر نیشتەجێیە، ئەو پێشكەشكاری بەرنامەی "تایم ستایل" بووە لە كەناڵی نیولاین. لەم چاوپێكەوتنە کورتەی بۆ "وشە" دەڵێت، "راگەیاندن لەلام پیرۆزە، بەڵام هەموو شتێكی لێ سەندووەتەوە."

ئەو روونی کردەوە راگەیاندن گەورەترین حەزی بوو بۆیە هەڵی بژارد، قوربانیشی لە پێناوی داوە و پێشی وایە راگەیاندن لە باشووری كوردستان زۆر سەختە و هەموو شتێكی لێ سەندووەتەوە، بەڵام هەمیشە لای پیرۆزە.

ئەڤین لە خۆی رازییە و  جگە لە ئەڤین ئاسۆ هیچ كەسێك لە خۆی بە باشتر نازانێت سەرەڕای ئەوەی ئێستە لە هیچ شوێنێک کار ناکات وماوەیەك لەمەوبەر كۆتا كاری لە كەناڵی نیولاین كردووە كە پرۆگرامی "تایم ستایل" پێشكەش دەكرد.

ئەو  هاوسەرگیری نەكردووە و دەڵێ بەنیازیش نییە جارێ بیكات.

وشە/ ئەحمەد تاریق 











وشە - وشه‌