ژاوەژاو هۆكارە بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ

:: PM:07:47:07/07/2019 ‌

ژاوەژاو كە یەكێكە لە پیسكەرەكانی ژینگە و كاریگەری گەورەی نەرینی بۆ سەر كۆئەندامی دەمار و مێشك و دەروونی مرۆڤەوە هەیە، توێژینەوەیەكی نوێی ئەمەریكایی ئاماژە دەكات كە ژاوەژاوی ژینگەیی لەوانە دەنگی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان و فڕۆكە لە فڕۆكەخانەكان، دەبنە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە نۆرەی دڵ.

توێژینەوەكە كە لەلایەن "كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكا"، ئامادە كراوە، ئاماژەی كرد كە ئەو كەسانەی خانووەكانیان لە نزیكی ناوچەی ژاوەژاوە، زیاتر لە كەسانی تر ئەگەری تووشبوونیان لە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك هەیە. 

روونی كردەوە، ژاوەژاوی بەردەوام لە شەقام و فڕۆكەخانەكان و شوێنەكایتر، دەبێتە هۆی چالاككردنی ناوچەی تایبەت بە رارایی لە مێشك و ئەوەش دەبێتە هۆی هەوكردنی لوولەكانی خوێن كە هۆكاری سەرەكییە بۆ روودانی نۆرەی دڵ. 

لای خۆیەوە دكتۆر ئازار رادفار، لە نەخۆشخانەی ماساشوستس لە شاری بۆستنی ئەمەریكایی كە بەشداری لە ئامادەكردنی توێژینەوەكە كردووە، دەڵێت، بەڵگەی زیاتر هەیە بە بوونی پێوەندی لە نێوان ژاوەژاوی دەوروبەر و نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، ئەگەرچی تا ئێستە بەڵگەكانی فیزیۆلۆجی لەبارەی ئەو پێوەندییە تا ئێستە روون نییە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل