دواى ئه‌وه‌ى گۆرانیبێژی لاوی كوردی شاری سلێمانی "حه‌مید عوسمان" نوێترین كلیپی به ناوی "گڕى ئازیز" بڵاو كرده‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا گۆرانییه‌كى كۆنى گۆرانیبێژى ناودارى كورد كه‌مال محه‌مه‌ده گوتوویه‌تییه‌وه، كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو له‌كاتى بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ى ته‌نها له یووتیووبى تایبه‌تى خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێشكه‌شى هه‌وادارانى كردووه، به‌ڵام كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵیش كه‌متر له سێ هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه.
حه‌مید عوسمان له ساڵی 1985 له‌دایك بووه و یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، هاوكات به هه‌ردوو شێوازی كولتووری و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.