كۆمه‌ڵێك ژن هه‌ن له مێژوودا به‌و وته‌یه رازى نیین كه ده‌ڵێ "له پشت هه‌ر پیاوێكى مه‌زنه‌وه ژنێك هه‌یه" به‌ڵكو هه‌وڵیان داوه خۆیان مه‌زن ده‌ربكه‌ون، بۆ ئه‌مه‌یش به ده‌یان شێواز قوربانییان داوه، له سه‌ده‌كانى رابردوودا یه‌كێك له‌و شێوازانه ئه‌وه بوو خۆیان وه‌ك پیاو ده‌رده‌خست، تا ئه‌و كاته‌ى سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست ده‌هێنا، ئه‌وان به ئامانجى ئه‌وه نه‌بوو نكۆڵى له ژنبوونى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بوو بیسه‌لمێنن ژنانیش وه‌ك پیاوان له هه‌موو بواره‌كانى ژیان توانایان هه‌یه.
ماڵپه‌رى"
ئه‌راجیك" راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌و راپۆرته‌دا باس له‌و ژنانه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كى زۆر له ژیانیان خۆیان كردووه‌ته پیاو، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره بكه‌ن كه حه‌زیان لێى بووه و توانایان تێیدا هه‌بووه. مه‌به‌ست لێره‌دا گۆڕینى ره‌گه‌ز نییه به نه‌شته‌رگه‌رى وه‌ك ئێسته باوه، به‌ڵكو له رووى روخسار و جلوبه‌رگه‌وه خۆیان وه‌ك پیاو نیشان داوه، تا به بیانووى ژن بوون له‌و پیشه و ئاره‌زووانه دوور نه‌خرێنه‌وه، كه ئه‌و كات ته‌نیا له‌لاى پیاوانه‌وه قورخكرابوو. ئه‌م نموونانه‌ى كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێ، له چه‌ندان بوارى جیاجیان له ئه‌ده‌به‌وه بگره تا بوارى هونه‌ره‌كانى جه‌نگ و سوپا و پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى.
خوشكانى برۆنتى له ئه‌ده‌ب
"خوشكانى برۆنتى" ناوێكى ناسراوه له مێژووى ئه‌ده‌بى دنیا، به تایبه‌ت شا‌رلۆت برۆنتى و ئیملیى برۆنتى، ئه‌م دووانه خاوه‌ن دوو رۆمانى گرنگن له مێژوودا، ئیملی "به‌رزاییه‌كانى وێزرینگ"ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌ویتریان "جین ئایه‌ر" . رۆمانه‌كانى ئه‌م دوو خوشكه تا ئێسته‌یش ناوبانگیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار له‌بوارى سینه‌ماییه‌وه به‌كارهاتوون. ئه‌وان له سه‌رده‌مێك ده‌ستیان به نووسین كرد، كه ته‌نیا له‌سه‌ر پیاوانه‌وه قۆرخ كرابوو. جیا له‌مه‌یش ئه‌و دوو خوشكه له خێزانێكى نه‌دار و هه‌ژاربوون و نه‌خۆش بوون.
بۆیه به ناچاریى سه‌ره‌تا ناوى پیاوانه بۆ خۆیان به‌كارده‌هێنن، ئمییلى به ناوى "ئیلى بیل" شا‌رلۆت برۆنتى به ناوى " كیور بیل" بابه‌ته‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
مارگرێت ئان باكلى پزیشك
ره‌نگه له بوارى نووسین خۆ ده‌رخستن وه‌ك پیاو ئاسان بێت و به‌ڵام ئه‌ى چى پزیشكێكى ژن خۆى بكات به پیاو؟ مارگرێت ئان باكلى یه‌كێك بووه له‌و ژنانه‌ى چیرۆكێكى سه‌یرى له مێژوودا هه‌یه. ئه‌و له ته‌مه‌نى گه‌نجیدا قوتابییه‌كى زیره‌ك بووه، حه‌زیشى كردووه بچێته بوارى پزیشكى و نه‌شته‌گه‌رى بخوێنێ، كه‌چى ئه‌و كات رێگه به كچان نه‌دراوه له‌و بواره بخوێنن. ئامانجێكى تریشى ئه‌وه بووه به پیشه‌ى پزیشكى هاوكارى دایكه هه‌ژاره‌كه‌ى بكات. بۆیه له به‌ناوى جیمس بێرى له كۆلیژى پزیشكى ناوخۆى تۆمار ده‌كات و وه‌ك كوڕێك ده‌خوێنێ تا ساڵى 1813 به پله‌یه‌كى باش خوێندن ته‌واو ده‌كات، ئه‌و كچه به‌ریتانییه ماوه‌یه‌ك وه‌ك پزیشكى سوپا كار ده‌كات و دواتر چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌رى دژوار ئه‌نجام ده‌دات. له‌ساڵى 1865 كۆچى دوایى ده‌كات ئه‌و كات ده‌زانرێ ژن بووه.
دۆرۆسى لۆرانس نشتیمانپه‌روه‌رێكى سیخوڕ
دۆرۆسى لۆرانس كچێكى به‌ریتانى بوو، ئه‌و حه‌زى ده‌كرد داكۆكى له وڵاته‌كه‌ى بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ژنبوونى رێى پێنه‌دراوه بۆیه خۆى ده‌كات به پیاو و ده‌چێته ریزى سوپاوه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا ده‌بێت له برى ئه‌وه‌ى پاداشت بكرێت ئه‌وا به سیخوڕیى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، گوایه ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌ویان ناردووته ریزى سووپا. دواى لێكۆڵینه‌وه بێتاوانى ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به مه‌رج ئازاد ده‌كرێ، مه‌رجه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه به‌ڵێننامه‌یه‌ك بنووسێ كه رووداوى خۆى نه‌گێڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ژنانى تر هان نه‌دێن كارى له‌م جۆره دووباره بكه‌نه‌وه، ئه‌و دواتر بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆى بڵاو كرده‌وه.
دۆرۆسى تریپتۆن ئه‌ستێره‌ى جاز
دۆرۆسى تریپتۆن كه له منداڵییه‌وه حه‌زى له میوزیك كردووه، چه‌ند ئامێرێكى به‌باشى ژه‌نیوه له‌وانه پیانۆ و ساكسیفۆن، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵى داوه به‌ختى خۆى تاقى بكاته‌وه و به‌هره‌كانى خۆى ده‌ربخات. به‌تایبه‌تى له یانه‌كانى شه‌وان كه‌چى ئه‌و كات له ئه‌مه‌ریكا رێ به ژنان نه‌ده‌درا ئه‌و كاره بكه‌ن، بۆیه ئه‌و وه‌ك كوڕێك خۆى ده‌ناسێنێ و به‌ناوى بیلى ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره‌كانى میوزیكى جاز، به‌ڵام تا مردنیش ئاشكرا نه‌بوو.
ریتا كوانگى پاڵه‌وانى جۆدۆ
ریتا كوانگى یه‌كێك بووه له پاڵه‌وانى جۆدۆ، ئه‌و له ئه‌مه‌ریكا به‌شدارى له پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، به‌ناوى "راستى" چه‌ندا خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا ده‌بێ كه کچه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له یارییه‌كه ده‌ربكرێت و دواتریش هه‌موو خه‌ڵاته‌كانیشى لێ سه‌ندرایه‌وه. به‌ڵام ئه‌و كۆڵى نه‌دا بۆیه سه‌ردانى ژاپۆنى كرد و ئینجا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ى چه‌ندان خولى بۆ ژنان كرده‌وه، تا دواجار ژنانیش فێرى ئه‌و وه‌رزشه بوون.