بەزالیا جۆرێكە لە پاقلەمەنیەكان لە لایەن منداڵەوە بە خۆراكی بێسوود و ناخۆش ناسراوە، بەڵام چەندان پێكهاتەی گرنگی تێدایە كە پێویستە بۆ كارلێكی لەش. چەندان جۆری لافۆنۆیدسی تێدایە لەگەڵا كارۆتینی بێتا و ئەلفا كە دوو جۆری گرنگی كارۆتەنۆیدەكانن. ئەمانەش چەند سوودێكی بەزالیان كە
پێویستە بزانرێت.
یەكەم: نهێنی لەسەر كۆڵیسترۆڵ، بەرهەمهێنانی كۆڵسترۆڵی خراپ و چەوری سیانی كەم دەكاتەوە و یارمەتی زیادكردن و مژینی كۆڵیسترۆڵی باش دەدات و ئاستی ئێچ دی ئێڵ بەرز دەكاتەوە.
دووەم: نهێنی بەزالیا لەسەر قەبزی، تەندروستی گەدە و ریخۆڵە باشتر دەكات بەهۆی بوونی ئەو ریشاڵانەی كە تێیدایە. ریشاڵ ماددەی نەویستراوە كە پێویستە بۆ لەش.
سێیەم: نهێنی لەسەر ئێسك، كوپێك بەزالیا یارمەتی بنیات نانی ئێسك دەدات و نزیكەی %44 لە ڤیتامین كەی پێك دێت. لەگەڵ ڤیتامینەكانی تردا وەكو بی كە پێویستن بۆ رێگریكردن لە كەمپتەوی ئێسك.
چوارەم: نهێنی بەزالیا لەسەر دڵ، ئەگەر لە ژەمەكاندا بەزالیا بەكاربهێنرێت ئەوە سووری خوێن باشتر دەكات، تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە ئۆكسێنەری تێدایە كە رێگە لە دروستبوونی پارچە دەگرێت لە دیواری خوێنبەرەكاندا.
پێنجەم: شەكرە باشتر دەكات، شەكرەی جۆری دووەمی بەرگری بۆ ئەنسۆلین زیاد دەكات بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە بەكتریاوە ئەو كاربۆهیدراتەی لە بەزالیادا هەیە سروشتین و دروستكراو نین، بۆیە خراپ نیە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
بەزالیا تایبەتمەندی دژە هەوكردن و چارەسەری شێرپەنجە دەكات و نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە هەروەها رێگە لە پیربوونی پێست دەگرێت، چەندان جۆری گرنگ ڤیتامین و پێكهاتەی گرنگی تێدایە كە پێویستن بۆ لەش تەنیا لە بەزالیادا بوونیان هەیە.