عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى بێلایه‌نى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید كراوه، له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ مه‌یل و لایه‌نگرى بۆ حزبه‌كه‌ى ماوه، كه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامییه، سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌م حزبه‌یش دووپاتى ده‌كاته‌وه، هێشتا عه‌بدولمه‌هدى ئه‌ندامى حزبه.
له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئایارى 2018 ناكۆكییه‌كى زۆر له‌نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان، به تایبه‌تى شیعه‌كان دروست بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ بكه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، چونكه به‌گوێره‌ى ئه‌و ته‌وافووقه‌ى له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه، له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق كراوه، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت به پێكهاته‌ى شیعه ده‌درێت.
بۆیه دواى مشتومڕێكى زۆر له‌نێوان شیعه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندید كرا و پێكهاته‌كانى تریش ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دا، خاڵى سه‌ره‌كى له قبوڵكردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌وه بوو، وه‌ك كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆ ناسرا نه‌وه‌ك حزبى، بۆیه ئه‌ویش له‌كاتى قبوڵكردنى پۆسته‌كه و كاركردن بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ته‌كه‌ى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كرده‌وه و پرۆسه‌ى كاندیدبوونى ئه‌لیكترۆنى راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌سێك له‌عێراق بۆ پۆسته‌كانى حكوومه‌ت مافى خۆكاندیدكردنى هه‌بێ.
هه‌روه‌ها له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونیشى دووپاتى له‌سه‌ر بێلایه‌نى كرده‌وه، كه به شێوه‌یه‌ك كار بكات، دوور بێ له‌لایه‌نگری حزبى و تایفه‌گه‌رى، كه‌چى ئێسته دواى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى نۆ مانگ به‌سه‌ر راگه‌یاندنى كابینه‌كه‌ى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به حزیبوون تۆمه‌تبار ده‌كرێ و ئه‌و كه‌سانه‌ى ره‌خنه‌یشى لێ ده‌گرن، دانانى هه‌ندێك كه‌س له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له پۆسته حكوومییه‌كان ده‌كه‌ن به به‌ڵگه.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات له‌م رۆژانه‌ى دواییدا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه نزیككردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى حزبه كۆنه‌كه‌یه‌تى، كه ئه‌ویش " ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامی"یه، ئه‌و سه‌ركردانه ده‌هێنێ پۆستى هه‌ستیاریان پێ ده‌دات، كه‌چى سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌و حزبه ده‌ڵێ"عادل عه‌بدولمه‌هدى هێشتا ئه‌ندامى حزبه".
له به‌شێكى راپۆرته‌كه هاتووه" عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌م ساڵانه‌ى دواییدا دوور له حزبه‌كه‌ى كارى سیاسى كردووه، كه تێیدا گه‌وره بووه. واى به باشتر زانیوه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له كاروانه‌كه‌ى به‌رده‌وم بێت، ئه‌مه‌یش بنه‌ماییه‌ك بوو كه واى له فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كرد پاڵپشتى بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، چونكه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و حزبه براوانه بووه كه له هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 به‌شداربوون".
له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه تا ئێسته عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ڵامێكى نه‌بووه، كه‌چى سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى ته‌نیا تۆمه‌ته‌كان ره‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵكو دووپاتى ده‌كاته‌وه تا ئێسته عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامى ئه‌نجوومه‌نى باڵایه. باقر جه‌بر زوبه‌یدى له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى كه عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌و زانیارییه‌ى ئاشكرا كردووه.
عه‌لا روبه‌یعى په‌رله‌مانتارى عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م لێدوانه‌ى زوبه‌یدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به كارى حزبى تۆمه‌تبار ده‌كات و گوایه كه‌سایه‌تى و سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجوومه‌ىن باڵاى ئیسلامى له ناوه‌ندى بڕیاردانى سیاسى و ته‌ناهى نزیك ده‌كاته‌وه. عه‌لا روبه‌یعى له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێ "ئه‌و كه‌سانه له جومگه‌ى زۆر ترسناك و گرنگى ده‌وڵه‌ت داده‌نێ، به‌شێوه‌یه‌كى تاكڕه‌وانه‌یش كار ده‌كات نه‌وه‌ك دامه‌زراوه‌یى".
عه‌لا دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌میانه‌ى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركى چاودێرى وه‌ك په‌رله‌مانتارێك تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه، ئه‌و كه‌سانه له نووسینگه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و شوێنه هه‌ستیاره‌كانى تر داده‌نێت. روبه‌یعى پێیوایه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى تر و دواجاریش داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات ململانێیه‌كانى ناو ماڵى شیعه نه‌كات به هه‌لێك بۆ ده‌سكه‌وتى حزبى و كه‌سى خۆى.
له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه كراوه، له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند كه‌سێك له ناو ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه پۆستی گرنگیان پێدراوه و ئه‌مه‌یش په‌رله‌مانتارانى توڕه كردووه و وایكردووه عه‌بدولمه‌هدى به لایه‌نگرى حزبى تۆمه‌تبار بكه‌ن.
یه‌كێك له‌وانه محه‌مه‌د ره‌زایه، كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامییه، ئه‌و له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، كازم سه‌یداى په‌رله‌مانتار له‌و باره‌یه‌وه ره‌خنه‌ى گرتووه و ده‌ڵێ "محه‌مه‌د ره‌زا كه‌سێكى نه‌ناسراوه و كه‌س هیچى له‌باره‌وه نازانێ، پله‌به‌ندى فه‌رمانبه‌رێتى ئه‌و نه‌زانراوه".
له به‌رانبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عادل عه‌بدولمه‌هدى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له هه‌ڵمه‌تى تۆمه‌تباركردنى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات و پێیوایه ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستى گوشاركردنه سه‌ر عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى پێ كردووه تا لایه‌نه‌كان پۆستى زیاتریان وه‌رگرتبێ، سه‌رچاوه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "پێدانى پۆست به كه‌سایه‌تیه‌كانى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلاىمى، ماناى لایه‌نگرى نییه، چونكه پۆسته به حزبه‌كانى تریش دراوه".
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى له عێراق له ساڵى 1982 له ئێران دامه‌رزاوه و حزبێكى سیاسى شیعه بوو، به‌ڵام دواى كه‌وتنى رژێمى عێراق وشه‌ى "شۆڕش" له ناوه‌كه‌ى لادرا و عادل عه‌بدولمه‌هدى له دواى ساڵى 2003 وه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌م حزبه ناسراوه و پێشتر چه‌ندان پۆستى گرنگى له حكوومه‌ت له‌رێى ئه‌م حزبه‌وه پێ دراوه.