چه‌ند رۆژێكه به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا ده‌ستى كردووه به گۆڕینى به‌رپرسانى ته‌ناهى و هه‌واڵگرى، سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كانیش ده‌ڵێن ئامانجى ئه‌سه‌د له‌م كاره‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانه له سووریا، چونكه زۆرێك له‌و به‌رپرسانه‌ى له پۆسته‌كانیان لاده‌برێن سه‌ر به ئێرانن یان له ئێرانه‌وه نزیكن.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى رژێمى سووریا جه‌میل حه‌سه‌نى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌واڵگرى هێزه ئاسمانییه‌كانى دوورخسته‌وه، ئه‌مه‌یش له میدیاكانى عه‌ره‌بى و دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ى خۆى هه‌بوو. هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ى هه‌ندێك زانیارى جه‌میل حه‌سه‌ن نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سه‌ر به حزبوڵا له باشوورى لبنان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ئه‌مه‌یش پاساوێك بووه بۆ ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زانیارى تر هه‌یه ده‌گوترێ دوورخستنه‌وه‌ى جه‌میل حه‌سه‌ن پێوه‌ندى به‌و ململانێییه‌وه هه‌یه كه له ناو هه‌واڵگرى سووریا هه‌یه.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب" له به‌دواداچوونێك باس له‌وه ده‌كات ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى ئه‌سه‌د ئه‌نجامى ده‌دات بۆئه‌وه‌یه رووسیا دڵنیا بكاته‌وه و له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ته‌ناهى و هه‌واڵگرى كه‌م بكاته‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه به‌شار ئه‌سه‌د نه‌خۆشییه‌كه‌ى جه‌میل حه‌سه‌ن كرده بیانوویه‌ك بۆئه‌وه‌ى له شوێنى ئه‌و غه‌سان جه‌وده‌تى كردووه‌ته به‌رپرسى هه‌واڵگرى هێزه ئاسمانییه‌كان. ئه‌وه‌ى جێى سه‌ره‌نج بێ ئه‌وه‌یه له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو بڕیارێك له لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌د ده‌رچووه و به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جه‌میل حه‌سه‌ن ماوه‌ى ساڵێك درێژ ده‌كرێته‌وه.
كه‌چى كه‌متر له مانگێك بڕیارێكى تر ده‌درێت و ئه‌م به‌رپرسه دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌مه‌یش گومانه‌كان زیاتر ده‌كات. هۆكارێكى تریش كه گومانه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ته‌نیا جه‌میل حه‌سه‌ن دوور نه‌خراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندان گۆڕانكارى تر كراوه، له‌وانه عه‌لى مه‌ملوك كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بووه كراوه‌ته جێگرى سه‌رۆك بۆ كاروبارى ته‌ناهى، له شوێنى ئه‌و محه‌مه‌د دیب زه‌یتوون كراوه‌ته سه‌رۆكى ئه‌نجوومنه‌كه، كه پێشتر زه‌یتوون به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى گشتى بوو.
له شوێنى محه‌مه‌د دیب زه‌یتوون لیوا حوسام لوقا كراوه‌ته سه‌رۆكى هه‌واڵگرى گشتى، كه پێشتر سه‌رۆكى هۆبه‌ى ئاسایشى سیاسى بوو، له شوێنى ئه‌ویش ناسر عه‌لى دانراوه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باسى له‌وه كردووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى عه‌ره‌بى كه چاودێرى بارودۆخى سووریا ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن، لادانى جه‌میل حه‌سه‌ن، كه كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى هه‌بووه، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه رژێمى ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگییه‌كى نوێ له‌نێو ده‌زگاكانى ته‌ناهى و هه‌واڵگر دروست بكات و دواجار له به‌رژوه‌ندى هه‌واڵگرى سه‌ربازى بێت كه ئه‌م ده‌زگایه‌یش له‌لایه‌ن لیوا كیفاح مولحیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" دووپاتى ده‌كاته‌وه مولحیم زۆر له رووسیا نزیكه‌وه و هاوكات هیچ گومانێك له دڵسۆزى ئه‌و بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نییه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش هه‌واڵگرى سه‌ربازى له ده‌زگاكانى تر‌ى هه‌واڵگرى سووریا له‌ڕووى رێكخستنه‌وه به‌هێزتره. كه‌چى هه‌واڵگرى هێزه ئاسمانییه‌كان پێشتر هه‌میشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى كۆچكردوو حافز ئه‌سه‌ده‌وه پاڵپشتى ده‌كرا، چونكه خۆى فڕۆكه‌وانێكى به‌ئه‌زموون بوو، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى داده‌نا كه جێى متمانه‌ى ئه‌و بوون.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه، دانانى ئه‌م به‌رپرسه نوێیانه هه‌موویان له به‌رژوه‌ندى ئه‌سه‌د دایه، به تایبه‌تى دانانى حوسام لۆقا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك چه‌ركه‌سییه. جگه له‌مه‌یش چه‌ند هۆكارێك هه‌بووه بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه یه‌كێكیان پێوه‌ندى به ململانێى ئه‌و دوو ره‌وته جیاوازه‌وه هه‌یه كه له‌ناو هه‌واڵگرى سووریا هه‌بووه، ئه‌وانیش ره‌وتى رووسى و ره‌وتى ئێرانییه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێن رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ناوبانگى رژێمى سووریا چاك بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا پێوه‌ندى سووریا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وڵاتى عه‌ره‌بى و دنیا ئاسایى بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌ژموونى ئێران له‌سه‌ر رژێمى سووریا كه‌م بكاته‌وه.
خاڵێكى هه‌ره دیار له جه‌میل حه‌سه‌ن ئه‌وه بووه زۆر له ئێرانه‌وه نزیك بووه، ته‌نانه‌ت پێیوابوو هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئێران گره‌نتییه‌كه بۆ پاراستنى رژێمى سووریا. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێ جه‌میل حه‌سه‌ن به‌مدواییه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى ئیسرائیلى كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى تایبه‌ت بووه به ئاماده‌بوونى هێزه ئێرانییه‌كان له سنوورى نێوان سووریا و ئیسرائیل. ئه‌مه‌یش وایكردووه مۆسكۆ بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى بدات.
به‌مه‌یش مۆسكۆ زه‌برێك له دیارترین ده‌سه‌ڵاتى ئێران ده‌دات كه له‌ناو جه‌رگه‌ى دیمه‌شق بوو.
هه‌ر یه‌كه له ئێران و رووسیا له شه‌ڕى سووریا به‌رگرییان له مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له ناوچه‌كه روو ده‌دات، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م دووانه له كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى تر هاوكارى یه‌كترنه‌بن، پێشتریش سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا به ناراسته‌وخۆ باسى هێزه‌كانى ئێرانى كرد و گوتى" رووسیا نایه‌وێ هیچ هێزێك له سه‌ر خاكى سووریا بمێنێته‌وه".