ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی گۆرانیبێژی لاوی كورد له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین به‌رهه‌مى خۆى به شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپ به ناوى "بیرت ده‌كه‌م" بڵاو ده‌كاته‌وه.
ته‌مه‌ن له پارچه ڤیدیۆیه‌كدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى به‌ناوى "بیرت ده‌كه‌مه"، هۆنراوه و ئاوازى خۆیه‌تى، هه‌ڵوێست كلارنێت كارى ئهرێنجمێنتى بۆ كردووه.
ئه‌م گۆرانیبێژه گه‌نجه كورده كوڕی سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزیی میوزیكژه‌نی ناوداری كورده و تا ئێسته چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ند ئاههنگێكیشی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام داوه و ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، له بنه‌ڕه‌تدا په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان و دواتر كۆلێژى هونه‌ره‌جوانه‌كانى له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین ته‌واو كردووه.