سه‌رۆكی ئێسته‌ی چین شی جین بینگ له 2012ه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانییه له چین و ئه‌مڕۆ نزیك ده‌بێته‌وه له حه‌وت ساڵ و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه هه‌ره كاریگه‌ر و دیاره‌كان له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و حوكمی 1.4 ملیار مرۆڤ ده‌كات و هه‌رچه‌نده دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئامانجی دروستكردنی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش و پێشكه‌وتووه بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام تا ئێسته‌یش كه‌سێكی ته‌واو شاراوه‌یه و به دیكتاتۆرێكی زیره‌ك ناو ده‌برێ.
شی جین بینگ له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا ڕۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره و گرنگی هه‌بووه و هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی چین له 1949ه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و پێگه و هێزی چینیان به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام له دۆخێكی خراپ و گرژ و ناله‌باردا بوون، به‌ڵام چینی ئێسته به ته‌واوی جیاوازه و ده‌توانێ ململانێی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات كه به زلهێزترین وڵاتی دنیا داده‌نرێت، هاوكات له ڕووی ئابوورییه‌وه‌یش هه‌میشه چینی سه‌رده‌می شی جین بینگ له پێشڤه‌چووندایه و هه‌موو وڵاتانی دنیای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، چونكه خه‌ریكه به ته‌واوی ئابووری جیهان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
به ڕوانین له‌و دۆخه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌یه، شی جین بینگ به وردی هه‌نگاو ده‌نێت و كه‌سێكی ته‌واو ژیر و شاره‌زایه و خه‌ریكی دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌تێكی مه‌زنه له چین، كه به ته‌واوی حوكمی جیهان بكات، بۆ ئه‌و ئامانجه‌یش هه‌نگاوی زۆر مه‌زنی هاوێشتووه و له ده‌وڵه‌تێكی لاواز و پڕ كێشه، ئێسته چین به خێراییه‌كی سیحری هه‌نگاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن ده‌نێت و بواره جیا جیاكانی ژیانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه.
ته‌مه‌نی كۆماری چینی میلی گه‌یشتووه‌ته 70 ساڵ و شی جینیش مانگی ڕابردوو 66 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاند، ژیانی ئه‌و هاوشێوه‌ی ژیانی سه‌ركرده‌كانی تری چین نییه، به‌ڵكوو ئه‌و نه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پاڵه‌وان و شۆڕشگێڕی گه‌وره‌ی چین، جین بینگه كه له سه‌رده‌می ڕێبه‌رایه‌تی ماوتسی تۆنگ سه‌رۆك وه‌زیرانی چین بووه و شی له حوزه‌یران/یۆنلیۆی 1953 له دایكبووه و هاوشێوه‌ی شازاده‌یه‌ك ژیاوه و له ته‌مه‌نی منداڵی پێوه‌ندی به قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كردووه و دواتر له باره‌گای حزبی شیوعی چین له تشونگنهای ماوه‌ته‌وه و وانه‌ی له‌باره‌ی ڕێبازی ماركسیه‌تی چینی خوێندووه.
له ساڵی 1962 ماوتسی تۆنگ باوكی شی جین بینگ له حزبی شیوعی چین به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ڕاستڕه‌وی هه‌یه ده‌رده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشی كولتووری له چین كۆتایی پێ هات، باوكی له په‌كینیش دوورخرایه‌وه و به‌ره‌و هه‌رێمی شنشی ڕه‌وانه كرا له‌و كاته‌یش ته‌مه‌نی شی له نێوان 15 تا 20 ساڵیدا بوو و له‌گه‌ڵ جووتیاره‌كان ده‌ژیا و كاری ده‌كرد.
له دوای ساڵی 1979 كاتێك دینگ شا‌و بینگ شۆڕشی چاكسازی له چین ده‌ست پێكرد، شی جین بینگ ڕۆڵی باڵای تێدا گێڕا و بۆ ماوه‌ی سی ساڵ كه‌سی باڵای حزبی شیوعی و حكوومه‌تی شیوعی چین بوو، زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ستی ئه‌و بوو تا له 2007 بووه سه‌رۆكی لقی حزبی شیوعی له شه‌نگه‌های دڵی ئابووری چین، دوای حه‌وت مانگ له وه‌رگرتنی پۆسته نوێكه‌ی دووباره به‌رزكرایه‌وه و بوو به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی چین و بوو به یه‌كێك له نۆ به‌هێزترین پیاوه‌كانی چین، پاش حه‌وت ساڵ به سكرتێری گشتیی حزبی شیوعی و سه‌رۆكی كۆماری چینی میلی دیاریی كرا.
ئێسته
شی جین بینگ هه‌رچه‌نده سكرتێری حزبی شیوعییه، كه‌چی به ته‌واوی له جیاتی جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ڕێبازی ماویزم، كار له‌سه‌ر دروستكردنی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی چین ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵكی سۆز و هه‌ستی زۆریان بۆی هه‌بێ و به ته‌واوی ببن به شوێنكه‌وتووی ئه‌و.
دوای گه‌یشتنی بۆ ده‌سه‌ڵات، ده‌ستی به به‌هێزكردنی سیسته‌می چاودێری كرد و به ته‌واوی مافیا و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خسته سه‌ر ئه‌ژنۆ كه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان له حزب و حكوومه‌ت گرتبووه ده‌ست و به ویستی خۆیان گه‌نده‌ڵیان ده‌كرد و كه‌س نه‌بوو لێیان بپرسێته‌وه، بۆیه حكوومه‌تێكی ته‌واو تۆكمه‌ی دروست كرد و كه‌س له ترسی سزا و دوورخستنه‌وه ئێسته بوێری ئه‌وه‌ی نییه گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می بكات، بۆیه هه‌مووان تواناكانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ خزمه‌تی چینی مه‌زن.
له 2015 ده‌ستی به دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای ڕزگاری میلی چین كرد و له سوپایه‌كی گه‌نده‌ڵ و بێ شاره‌زایی و بێ پلان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنا بۆ سوپایه‌كی ته‌واو پێشكه‌وتوو و به‌هێز كه له ڕیزبه‌ندی دووه‌م سوپا پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندایه، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا گرنگی زۆری به بواری ئابووریدا و ئه‌و به‌هێزی و مه‌زنی چینی به به‌هێزكردنی سوپا و ئابووری به‌سته‌وه و هه‌موو خواسته‌كانیشی هاتنه دی، دوای ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپا و به‌هێزكردنی ئابووری وڵات، چین گه‌ڕایه‌وه نێو گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ئێسته له پله‌ی یه‌كدایه و هه‌مووان زۆرترین حسابی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ته‌ك ئه‌مانه‌یش دا شی جین بینگ جۆرێك له خۆپیرۆزكردنی لای چینیه‌یكان دروست كردووه، بۆیه خه‌ڵكی ده‌سبه‌رداری نابن و پێشبینی ده‌كرێ ببێ به دیكتاتۆرێكی ڕه‌های چین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به زه‌بری هێزیش له به‌رهه‌ڵستكارانی ده‌دات و به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.