راپۆرتێكى به‌ریتانى باس له دانانى دوو ژن ده‌كات له پۆسته گرنگه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو ژنه توانایه‌كى بێ سنووریان هه‌یه، به‌ڵام تووشى كۆمه‌ڵێك ئه‌سته‌مى ده‌بنه‌وه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كیشوه‌ره پیره‌كه.
رۆژنامه‌ى
ئیندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له‌و ئه‌سته‌مییانه ده‌كات كه ئه‌گه‌رى هه‌یه رووبه‌ڕووى كریستین لاگاردى سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى و ئۆرسۆلا ڤۆنده‌ر لاین سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا ببێته‌وه.
ئه‌م دوو به‌رپرسه ژنه هه‌فته‌ى رابردوودا بۆ دوو پۆستى گرنگى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ستنیشان كران، یه‌كه‌میان كریستین لاگارده كه پێشتر سه‌رۆكى سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بوو. دووه‌میشیان ئۆرسۆلا ڤۆنده‌ر لاین بوو كه پێشتر وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا بوو كرا به سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه هه‌فته‌ى رابردوو له چاوى ئه‌و ژنانه‌ى چاودێرى كاروبارى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، هه‌فته‌یه‌كى باش بوو، چونكه دواى ده‌یان ساڵ له سه‌پاندنى پیاوسالارى به‌سه‌ر گرنگترین دامه‌زراوه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌م دوو ژنه كاندید كران و له‌لایه‌ن رێبه‌رانى قه‌واره‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپایش پێشتگیرییه‌كى زۆریان لێ كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك رێوڕه‌سمى پێویست ماوه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌وانه لاگارد پێویستى به ره‌زامه‌ندى فه‌رمى هه‌یه، كه‌چى ڤۆنده‌ر لاین پێویستى به‌وه هه‌یه ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا هه‌یه، به‌ڵام زۆر له چاودێران ئه‌م دوو هه‌نگاوه به‌یه‌كلاكراوه ده‌زانن، چونكه زۆر له سه‌رۆكه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپا پاڵپشتن بۆ ئه‌م دوو ژنه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌م دوو ژنه سه‌ریان له "بنمیچى شوشه‌یى" داوه تا به‌و ئاسته گه‌یشتوون، جوزى كۆكس كه ژنه رۆژنامه‌نووسێكه و راپۆرته‌كه‌ى نووسیوه، ده‌سته‌واژه‌ى "بنمیچى شووشه‌یى" روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ مه‌به‌ستى له‌و ئاسته‌نگانه‌یه كه له به‌رده‌م ژنان دانراون، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كار ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هه‌ندێك به‌رپرسیارێتییان پێ نه‌درێ، به‌رله‌وه‌ى باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م دوو ژنه بكات، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م ژنه توانیویانه كه‌لێن له‌م شووشه‌یه دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده شووشه‌كه به ته‌واوى نه‌شكاوه.
دواتر باس له تایبه‌تمه‌ندى هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو ژنه ده‌كات. له‌باره‌ی لاگارد، ئه‌و ژنه له پاریس له‌دایك بووه یه‌كه‌م ژنه كرا به سه‌رۆكى سه‌ندوقى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها ئه‌و یه‌كه‌م ژن بوو بوو به وه‌زیرى دارایى له گرووپى هه‌شت، جگه له‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى ده‌زگا ئه‌وروپى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌رگرتووه. به‌چاوپۆشین له‌وه‌ى ژنه ئه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى كه هه‌ژموونى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بووه.
له‌باره‌ی ڤۆنده‌ر لاینیش، هه‌رچه‌نده ئه‌و ژنه له رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به قه‌د لاگارد ناسراو نییه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و ژنانه‌ى كه چاوه‌ڕوانى زۆر شتى لێ ده‌كرێت، ئه‌و سه‌ره‌تا ئابوورى خوێندووه و دواتر له بوارى پزیشكى كارى كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باوكى له شه‌سته‌كان فه‌رمانبه‌رێكى دیارى یه‌كێتى ئه‌وروپا بووه، كه‌چى ڤۆنده‌ر لایه‌ن درنگ هاته ناو سیاسه‌ت، ئه‌ویش كاتێك بوو كه له ساڵى 2005 كرا به وه‌زیرى كاروبارى خێزان له ئه‌ڵمانیا.
ئیندپێندنت ده‌ڵێ له لاى هه‌ردوو خاتوون هه‌گبه‌یه‌كى پڕ له ده‌سكه‌وت هه‌یه، به‌ڵام ئایا ده‌توانن له دامه‌زراوه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌مان ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێ؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره چاودێرانى سیاسى زیاتر به لاگارده‌وه گه‌شبینن، پێیان وایه ئه‌و ده‌توانێ زۆر له تواناى خۆى نیشان بدات، به‌ڵام ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه كه ئه‌و ژنه له ناو دامه‌زراوه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌موو میكانیزمه‌كانى به‌رده‌سته.
هه‌رچى ڤۆنده‌ر لاینه ئه‌وا له ئێسته‌وه گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ژنه ده‌ستى پێ كردووه و توندترین ره‌خنه‌یش له زێدى خۆى ئاراسته‌ى ده‌كرێت، واته له ئه‌ڵمانیاوه زۆر له پارته‌كانى ئه‌ڵمانیا یان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه و یانیش گاڵته‌ى به كاندیدبوونى ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى راپۆرته‌كه وێڕاى ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌و ستایشانه‌ى بۆ ئه‌م دوو ژنه ده‌كرێن، وێڕاى ده‌رخستنى تواناى ئه‌و دوو ژنه و دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانیان به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌خرێنه ڕوو كه به‌دوور نازانرێ تواناى ئه‌م دوو ژنه سنووردار بكه‌ن.
له‌وانه ئه‌م جه‌نگه بازرگانییانه‌ى كه ماوه‌ى دوو ساڵه له نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هه‌روه‌ها داكشانێكى ئابوورى له ناوچه‌ى یۆرۆ هه‌یه كه ئه‌مه‌یان رووبه‌ڕووى لاگار ده‌بێته‌وه، سێیه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه گه‌شه‌ى ئابوورى دنیا سسته، هۆكارێكى هه‌ر گرنگ ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌وروپا رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى دارایى و ناڕۆشتنى "جیۆسیاسى" ببێته‌وه، ئه‌ویش جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیایه له یه‌كێتى ئه‌وروپا. رێكه‌وتێكى سه‌یریش ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌م ژنانه رۆژێك دواى واده‌ى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌بێ واته له یه‌كى تشرینى دووه‌م.