جامی شای ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەربەستی ئەتلەتیك بیلباوی بڕی و گەیشتە قۆناغی 8

:: AM:09:10:12/01/2017 ‌

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی ئەتلەتیك بیلباو بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا.

یارییەكە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لەچواچێوەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوە چوو و هەرسێ گۆڵەكەی یانەی بەرشلۆنەش لەلایەن هەرسێ هێرشبەر لویس سوارێز و نیمار دا سیلڤا و لیۆنێل میسی هاتنە تۆماركردن.

لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو یانەی ئەتلەتیك بیلباو لە یاریی چووندا لەنێو یاریگەی سان مامیس بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی بەرشەلۆنەی بردبووەوە، بەمەش یانەی بەرشەلۆنە بە كۆی ئەنجامی 4-3 گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا.

ڤیدیۆ سەرجەم گۆڵەكانی یارییەكە ببینە:-




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م