كۆمپانیای شاومی ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند كه كار له‌سه‌ر دروستكردنی نوێترین مۆبایل ده‌كات به سیسته‌مێكی به‌هێز و چالاك كه له‌كاتی كاركردندا خاو نه‌بێته‌وه و بتوانێت ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیای شاومی كه كار له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می ده‌كات و ده‌ڵێ، شاومی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناوناوه "Xiaomi Mi CC9" و ئاماژه‌ی پێ داوه كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر ناوازه‌ترین دیزاینی بۆ داناوه و جگه له‌وه‌یش هێز و خێراییه‌كی تێدا به‌كارهێناوه كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه و ده‌توانێ ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، ئێسته مۆبایله‌كه له بازاڕه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت به به‌هێزترین سیسته‌م له‌گه‌ڵ رامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی له 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها كامێراكه‌یشی روونی 48 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش جوانترین وێنه ده‌گرێت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.