سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كاتی پێشوازی له سه‌رۆكی ئۆكرانیا تووشی له‌رزێكی نائاسایی بوو و دواتر میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، كه جه‌سته‌ی تووشی وشكبوون هاتووه و وزه‌ی نه‌ماوه، بۆیه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه، به‌ڵام دوێنێ چوارشه‌میش جارێكی تر له كاتی پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا تووشی هه‌مان حاڵه‌ت بووه و ئه‌مه‌یش گومانه‌كانی زۆرتر كرد و په‌رده له‌سه‌ر نه‌خۆشییه شاراوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌داته‌وه.
ئه‌نجێلا دۆرتیا مێركل له‌دایكبووی 17ی ته‌مووز/یۆلیۆی 1954 له دایكبووه و یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه ماوه‌ی 14 ساڵه له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ڵمانیایه و به ژنه ئاسنینه‌كه‌ی ئه‌وروپا ناوی ده‌ركردووه، له 2005 و 2009 و 2013 و 2017 بۆ چوار خول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه و سه‌رۆكی حزبی دیموكراتی كریستیان بووه و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێكهێناوه و ڕابه‌ڕایه‌تی كردووه.
ئه‌و ژنه‌ی كه له توێژه‌ری بواری كیمیا و فیزیاوه پێی نایه ناو سیاسه‌ت و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری كیمیا هه‌یه، پێشتر وه‌ك یه‌كه‌م گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات به سه‌رۆكایه‌تی لۆسه‌ری دی مایتسیره تا 1990 كاری كردووه، دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری ویلایه‌تی مكلنبۆرگ – فۆربۆمرن چووه‌ته په‌رله‌مانه‌وه و دواتر وه‌زیری ژن و لاوان بووه، پاشان وه‌زیری ژینگه و 1998 بووه سكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی كریستیان، تا دواتر له دوای ئابڕووچوونه‌كه‌ی بفۆلفگانگ شویبله خۆری ئه‌و هه‌ڵات و بووه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كریستیان و له 2005ه‌وه ڕابه‌ڕایه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
له سه‌رده‌می حوكمی مێركلدا چوار سه‌رۆكی تر كاریان كردووه، كه سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدرال بوون، واته سه‌ركۆمار، پۆسته‌كه‌ی مێركلیش كه به ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ناوده‌برێ، هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه كه به كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن ناوی ده‌برێ و زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌و ژنه‌ی له باوكێكی ئه‌ڵمانی و دایكێكی پۆڵه‌ندی چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه ماوه‌ی 14 ساڵه زۆرترین سه‌رنجی میدیاكانی دنیای له‌سه‌ره و به یه‌كێك له ڕێبه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا داده‌نرێ و به بزوێنه‌ر و بوژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌ڵمانیایش ناوی ده‌برێ، تا 2018 سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كریستیان بووه و تا 2021یش واته تا كۆتایی ئه‌م خوله‌ی ده‌سه‌ڵات له پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌مێنێته‌وه، كه تا ئه‌وكاته ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌و ده‌گاته 16 ساڵ و به درێژترین ماوه‌ی حكومی سیاسییه‌ك داده‌نرێ له ئه‌ڵمانیای دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان.
ده‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی مێركل به ته‌واوی سه‌رنجی میدیاكانی ڕاكێشاوه و هه‌مووان خه‌ریكی لێكدانه‌وه و خستنه‌ڕووی بیر و بۆچوونی پسپۆران و پزیشكانن له‌باره‌ی جوڵه و له‌رزه نائاساییه‌كه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كاتی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا و فینله‌ندا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵات له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێ، بۆیه هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا و دنیا به چاوی خۆیان ئه‌و حاڵه‌تی له‌رزه نائاساییه‌ی مێركل ده‌بینن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ بشاردرێته‌وه.
ته‌مه‌نی مێركل ئێسته 64 ساڵه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی كات تووشی ئه‌و له‌رز و حاڵه‌ته نائاساییه ده‌بێ و ئاره‌قی زۆر ده‌كات و توانی له‌سه‌ر پێ وه‌ستانی نامێنێت، به‌ڵام تا ئێسته هۆكاری ئه‌و دیارده‌ی مێركل ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌م له كاتی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندایش تووشی هه‌مان حاڵه‌ت بووه‌وه، بۆیه ئه‌و بیانووه‌ی پێشوو كه كۆشكی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، به‌وه‌ی كه تووشی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته بووه و وزه‌ی له له‌ش دا نه‌ماوه، بووه بیانووێكی ناڕاست و میدیاكان كه‌وتوونه‌ته سۆراخی هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی و هه‌ندێكیشیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مێركل تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری كۆئه‌ندامی ده‌مار بووه.
د.مایك فیتزپاتریك پسپۆری كۆئه‌ندامی ده‌مار له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و جوڵه و له‌رزه‌ی
مێركل هیچ ئاسایی نییه، چونكه ئه‌و له كاتی تووشبوون به‌و له‌رزه نائاساییه تووشی ئاره‌قكردنیش ده‌بێت، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی تووشبوونی مرۆڤیش به‌و حاڵه‌ته ئه‌و پزیشكه نایشارێته‌وه، كه هۆكاره سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی وشكبوونی جه‌سته و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه، به‌ڵام ترس و دڵه‌كۆتێش هۆكارێكی ترن، یه‌كێكی تر له مه‌ترسیدارترین حاڵه‌ته‌كانیش كه مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و دۆخه بریتییه له نه‌خۆشی مه‌لاریا، به‌ڵام هه‌مووان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌سته‌مه مێركل كه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پزیشكیدایه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه هاتبێت، به‌ڵكوو زۆرێك له بۆچوونه‌كان ئاماژه بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی و كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه ترس و كێشه له كۆئه‌ندامی ده‌ماری بوونی هه‌بێت، بۆیه دۆخی ته‌ندروستی به‌مشێوه‌یه به خێرایی به‌ره‌و تێكچوون هه‌نگاو ده‌نێت.