نازدار هه‌ینی له ساڵی 2014وه وه‌ك دوبلێر كاری كردووه. له هه‌مان ساڵدا بووه به مۆدێلیست. له ساڵی 2015 وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری رێكلامی كردووه. 2016 بووه‌ته ئه‌كته‌ری پرۆگرامی (به‌زمی به‌زم). له دوای ئه‌وه به‌شداری له درامای "ونبووه‌كان" كردووه. ئێسته‌یش سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمێكی سینه‌مایی كه رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت. "وشه" به پێویستی زانی له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته بكات.
تۆ وه‌ك كچێكی هه‌ولێر، ئاستی هونه‌ری شانۆ له هه‌ولێر چۆن ده‌بینیت؟
ئاستی هونه‌ری شانۆ له هه‌رێمی كوردستان زۆر لاوازه و هیچ هه‌وڵێكی دڵخۆشكه‌ریش نییه تا به‌ره‌و باشی بچێت. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هونه‌ری شانۆ له هه‌ولێر وه‌ك گوڵێكی بێ ئاوه و سیس بووه و به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چێت. هه‌ڵبه‌ت له شاره‌كانی تریش ئاستی شانۆ وه‌ك پێویست نییه، به‌ڵام له هه‌ولێر شانۆ به‌ره‌و مردن ده‌چێت و پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار و به‌شی شانۆ له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی به‌رژدی ئاوڕ له شانۆ بده‌نه‌وه و ئه‌و ته‌نگژانه‌ی تێی كه‌وتووه چاره‌سه‌ر بكرێت.
تا چه‌ند سوودت له ئه‌زموون و تایبه‌تمه‌ندی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی تر وه‌رگرتووه؟
لای من مه‌رج نییه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی رێی هونه‌ریی ده‌گرن پێشتر چۆن بوونه، به رای من هه‌روا جوانترن. من سوودی زۆرم له كاری هونه‌رمه‌ندانی تر وه‌رگرتووه. زۆرجاریش رێ‌یان پێ نیشان داوم، به سوپاسه‌وه پێیان ده‌ڵێم ئێوه (نازدار)تان دروست كرد. ئه‌و نازداره‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و ڕێچكه باوانه بشكێنێت كه له هونه‌ری كوردیدا هه‌ن.
وه‌ك ده‌بینین هونه‌ری شانۆ تێكه‌ڵ به گاڵته‌جاڕی ده‌كرێت و كراوه، تۆ بۆچوونت بۆ ئه‌وه چییه؟
ببووره من هیچ بۆچوونێكم نییه، چۆن هه‌ر چۆن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م بۆ ئێسته‌ی پێگه‌ی هونه‌ری من نابێت. ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه من ده‌ناسن و كاره‌كانی منیان دیوه، ده‌زانن چی ده‌ڵێم. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی زۆر رژد هه‌ڵده‌گرێت و به‌هیوام له كاتی خۆی بتوانم قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م.
زۆرجار باسی ئه‌وه ده‌كرێت له كاری نواندندا ئه‌كته‌ری ژنی بوێرمان نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری پیاودا به‌ریه‌ككه‌وتن و ماچ و باوه‌ش ئه‌نجام بدات. بۆچی هونه‌ری شانۆ و نواندنی كوردی ناتوانێ پێش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌وێت؟
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر داونه‌ریت و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، به‌ڵام گوتوومه و ده‌یڵێمه‌وه، من حه‌ز به‌وه ده‌كه‌م كه كۆمه‌ڵگه بگۆڕین و گۆڕانكاری له ئه‌قڵ و كولتووری كوردی دروست بكه‌ین. بۆیه ئاماده‌م له فیلم بێ یان دراما، به‌شداربم و رۆڵی ئه‌وه ببینم كه باوه‌ش و ماچی تێدا ئه‌نجام بده‌م، واته ئاماده‌م له‌سه‌ر شانۆ ماچ بده‌م، به‌ڵام به مه‌رجێك كه‌سه‌كه خۆم ده‌ست نیشانی بكه‌م و بزانم ئاستی مه‌عریفی و هونه‌ری چه‌نده. ده‌مه‌وێ لێره‌وه ئه‌وه بكرێت و كولتوور تێكه‌ڵ به هونه‌ر نه‌كه‌ین.
زۆرجار كچان دوای ته‌واوبوونیان له خوێندن و زۆرجارانیش دوای شووكردنیان، واز له هونه‌ری شانۆ دێنن، تۆ وه‌ك شانۆكارێكی ژن ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
به‌ڵێ ئێمه ژنمان زۆره كه په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانیان ته‌واو كردووه، كار ناكه‌ن و دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئایا ماڵه‌وه‌یان رێگرن، یان مێردیان یانیش له‌به‌ر منداڵ. بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك خوێندنی ته‌واو كردبێت له‌م بواره‌دا حه‌ز نه‌كات كاری تێدا بكات.
بۆ هونه‌ری شانۆ به‌هره‌و توانا گرنگه، یان خوێندن له به‌شی شانۆ؟
خوێندن پێویسته، به‌لام به‌هره و توانا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه. تۆ خوێندن ته‌واو بكه، ئه‌گه‌ر به‌هره و توانات نه‌بوو واتا هیچت به هیچ نه‌كرد. چونكه ده‌یان هونه‌رمه‌ند هه‌ن خوێندنی هونه‌رییان ته‌واو نه‌كردووه، به‌ڵام خزمه‌تی زۆریان به هونه‌ری شانۆ گه‌یاندووه.
حه‌ز ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كام هونه‌رمه‌ندی شانۆكار رۆڵ ببینیت؟
بۆ من شانازییه له‌گه‌ڵ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كاری نواندن ئه‌نجام بده‌م.
ئه‌گه‌ر كتێب ده‌خوێنیته‌وه، حه‌زت له چی جۆره بابه‌تێكه؟
راستییه‌كه‌ی ئێسته كه‌م ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام پێشتر زۆر چیرۆكم خوێندووه‌ته‌وه. حه‌زم زیاتر به خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و چیرۆكی هونه‌رمه‌ندانه و شیعریش ده‌خوێنمه‌وه.
خۆشترین دراما و فیلم به‌لای تۆوه كامه‌یه؟
خۆشترین دراما لای من (ره‌شه‌ی پۆلیس) بوو كه زۆر سه‌رنجی راكێشام و به‌راستی به جوانی كاری بۆ كرابوو.
دیمانه - ئه‌ڤین و هه‌ورین