ئێچ تی سی لاسایی ئایفۆن دەكاتەوە

:: AM:10:32:12/01/2017 ‌

بڕیارە كۆمپانیای "ئێچ تی سی" ئەمڕۆ پێنجشەم پەردە لەسەر مۆبایلە نوێكەی هەڵبداتەوە، ڕاپۆرتی میدیاكانیش ئاماژە بەوە دەكەن، كە لەو مۆبایلە نوێیەدا گۆڕانكاری گەورە و تایبەتمەندی زۆر خراونەتە بەردەم بەكارهێنەرانی ئێچ تی سییەوە.

بەگوێرەی كۆمەڵێك وێنەی دزەپێكراو، كۆمپانیای تایوانی "ئێچ تی سی" هەندێ هەنگاوی هاوشێوەی ئایفۆنی گرتووەتەبەر و بەهەمان شێوە دەرچەی شەحنكردنەوە و هێدفۆنی كردووە بە یەك دەرچە لە مۆبایلە نوێكەی بەناوی "HTC Ocean Note".

ئەو هەنگاوەی ئێچ تی سی هاوشێوەی هەنگاوەكەی ئەپڵە كە لە مۆبایلی ئایفۆن7 و ئایفۆن7پلەس یەك دەرچەی بۆ شەحنكردنەوە و هێدفۆن تێدا دروست كراوە، لاساییكردنەوەی ئەو هەنگاوە ناڕەزایی و گفتوگۆی زۆرێك لە هەوادارانی ئێچ تی سی لێ كەوتەوە و هاوكات هەواداری ئایفۆنیش ڕەخنەی توندیان لە مۆبایلەكەی ئێچ تی سی گرت و دەنگۆی سەیری لەبارەوە بڵاو بووەتەوە، كە هێدفۆنی لاسلكی لەگەڵی پێوەست ناكرێ و نرخی هەرزانە و كێشەی زۆری تێدا هەیە.

لە لایەكی ترەوە ئاماژە بەوە دەكرێ كە پەیكەری مۆبایلەكە ڕووی دەرەوە و دواوەی بە شووشە ڕووپۆش كراوە، شاشەیەكی یەدەگیشی هەیە وەك مۆبایلی LGV20.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د