ئەو گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە كە كەناڵی ناشناڵ جیۆگرافی بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا لە ناوچەیەكی بەفراویدا سێ كەروێشك دەردەكەون، سەرنجی ژمارەیەكی زۆری بینەری بۆ خۆی راكێشاوە.
لە گرتە ڤیدیۆكەدا، سێ كەروێشكەكە بە شەڕ دێن و هێرش دەكەنە سەر یەكتر، بەڵام شەڕكردنەكەیان جیاواز لە شەڕی ئاژەڵانی تر، زۆر توندوتیژانە و تۆقێنەر نییە.
گرتەكە، لەلایەن وێنەگرێك بە ناوی ئەلیستێەر كیمب لە شاری ئیڤانتۆن لە سكۆتلاند تۆمار كراوە، كە ئەو سێ كەروێشكەش وێنەی گرتوون، لە ناشناڵ پاڕكی كایرنگۆرمسی ئەو شارەدا دەژین.
سەرچاوە: سپوتنیك.