ئێف 14 تۆم كات ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه ئه‌مه‌ریكییه كه له ساڵانی 1970 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاریان هێناوه و له 2006ه‌وه ئه‌و ڤێرژنه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خانه‌نشین بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێسته له هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا بوونی نییه و به‌ڵكوو براوه‌ته مۆزه‌خانه‌ی كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی ئێران ژماره‌یه‌ك له‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ریكایش به ته‌واوی له به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه له كاتی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاران ده‌ترسێت.
هه‌رچه‌نده فڕۆكه جه‌نگییه‌كه دروستكراوی خودی ئه‌مه‌ریكایه و زۆر كۆنه و به‌ڵام تا ئێسته كه‌س به ڕوونی له‌وه نه‌گه‌یشتووه كه بۆچی ئه‌مه‌ریكا زۆر له به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ترسێ، ئه‌و پیره فڕۆكه جه‌نگییه له هێزی ئاسمانی ئێران تا ئێسته‌یش به ته‌واوی پشتی پێ ده‌به‌سترێ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگ، تاران زۆرترین سوود له‌و فڕۆكه به‌ساڵاچووه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران 700 فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌یه و ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌گه‌ر جه‌نگیش دژی تاران هه‌ڵنه‌گیرسێنن، ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی ئاسمانی ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌نداو كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام فڕۆكه كۆنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ئێسته تاران خاوه‌نداریه‌تی به‌شێكی ده‌كات، بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگ یان وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر تاران، به گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زایان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، یه‌كه‌م شوێن كه هێرشی بكرێته سه‌ر، به ئامانجگرتنی كۆگا و شوێنی وه‌ستانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه كۆنه‌ن، كه مووشه‌كه‌كانی واشنتن به‌و ئاراسته ده‌هاوێژرێن.
فڕۆكه‌ی
ئێف 14 تۆم كات، خاوه‌نی ڕادارێكی یه‌كجار به‌هێزه و ده‌توانێ به خێرایی ئامانج ده‌ستنیشان بكات و گورز بوه‌شێنێت، به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ، زۆرترین ماوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانی و ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكاوه سوودی لێ وه‌رگیراوه.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره فڕۆكانه‌ی خۆی كه ژماره‌یه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كڕدراون به هه‌ر جۆر و نرخێك بێ له‌ناو ببات، چونكه ئه‌و فڕۆكه‌یه دروستكراوی خودی ئه‌مه‌ریكایه و پنتاگۆن به وردی ده‌زانێ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه بۆ سه‌ر سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ تاران چی ده‌بێت، بۆیه به ته‌واوی سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌یه.
پێگه‌ی فلایت گلۆبالی تایبه‌ت به پیشه‌سازی دروستكردنی فڕۆكه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هێزی ئاسمانی ئێران له 2019 بووه‌ته خاوه‌نی 24 فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 14 تۆم كات، له كۆی 79 فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه بڕیاربوو تاران له كۆمپانیای گروومانی ئه‌مه‌ریكی بۆ دروستكردنی فڕۆكه بیكڕێ، له ناوه‌ڕاستی ساڵای حه‌فتا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، كه‌چی ئه‌وكات ئه‌و 24 فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌وه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران كرا بوون.
به‌ڵام به‌شێكی تر له چاودێران و شاره‌زایانی سه‌ربازی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێران خاوه‌نی 40 دانه له‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌یه و هاوكات په‌ره‌ی به سیسته‌می ڕاداری ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه داوه و به ته‌واوی به‌هێز و پێشكه‌وتووی كردووه، توانای هه‌ڵگرتنی مووشه‌كی ئاڕ 73 و هاوكی هه‌یه.
سیسته‌می هاوێشتی مووشه‌ك و ڕاداری ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه زۆر له فڕۆكه‌ی ئێف 15ی ئه‌مه‌ریكی به‌هێزتره و زۆر ئاسانتر و كرداره‌كی تره، بۆیه به‌شێكی زۆری فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له جۆری ئێف 15 و 16 و 18ن، له‌به‌ر ئه‌وه واشنتن مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه به‌هۆی ڕاداره به‌هێزه‌كه‌ی و توانای ئێف 14 له دیاریكردنی ئامانج و خێرایی گورز وه‌شاندن ببێته هۆی زیانی گه‌وره بۆ هێزه‌كانی.
ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر، بۆیه زۆرترین زیانی له ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌وكاتی عێراق دا و به ته‌واوی ژێرخانی زۆرێك له ناوچه‌كانی عێراقی وێران كرد.
هه‌رچه‌نده له‌و شه‌ڕه به‌شێك له‌و جۆره فڕۆكه‌یه‌ی ئێران تێك‌شكێنران، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ژماره‌یه‌كی زۆری ماوه، كه به‌شێكیان له‌كار كه‌وتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له 1988 بڕیاری نه‌دابووایه كه قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئه‌و فڕۆكه‌یه بكات، ئێسته تاران خاوه‌نی 60 دانه له‌و فڕۆكه پیر و به‌هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، چونكه به‌شێكیان كێشه‌یان تێكه‌وتووه و پێوستیان به پارچه‌ی یه‌ده‌گه بۆ چاككردنه‌وه‌ی، هه‌رچه‌نده به‌شێك له پارچه‌كانی و بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه چه‌ندان جار هه‌وڵدرا له ڕێی بازاڕی ڕه‌شه‌وه له‌لایه‌ن بازرگانانی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نرێته تاران، به‌ڵام به ته‌واوی هه‌وڵه‌كان ئاشكرابوون و ئه‌نجامده‌رانیشی به توندی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام ئێسته‌یش ئه‌و فڕۆكه‌یه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌رهاتوو هێرش بكاته سه‌ر ئێران، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یش زۆر نه‌رم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانی تاران ده‌كات.