بێ ڕوانین و تێگه‌یشتن له مێژوو، شرۆڤه و شه‌نوكه‌وكردنی ڕووداوه‌كان ڕه‌نگه تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان بكات، هه‌موو سیاسی و چاودێران ئه‌وه‌یان به ڕوونی ده‌زانی، كه ئه‌گه‌ر توركیا ئێس 400 له ڕووسیا بكڕێ، تووشی تووڕه‌یی و سزای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه، كه‌واته توركیا و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یش له هه‌موو كه‌س باشتر ئه‌وه‌یان ده‌زانی، بۆچی ئه‌و كاره‌یان كرد؟
ئه‌و بابه‌ته ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و ئه‌نكه‌ره ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی تر ئه‌زموونی 1964 دووباره ببێته‌وه، له‌وكاته‌ی له پێنجی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1964 سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا لیندون جونسون په‌یامێكی زۆر توندی ئاراسته‌ی عیسمه‌ت ئینونۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا كرد، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی توركیا له قوبڕس نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا فرۆشتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو به توركیا ده‌وه‌ستێنێت و توركیایش له ناتۆ ده‌رده‌كات.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ڕۆژئاوا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك و پێنه‌فرۆشتنی چه‌كی ڕۆژئاوا و ده‌ركردنی له ناتۆ ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره كاریگه‌ری به‌سه‌ر توركیاوه هه‌یه و ده‌ست و پێی ئه‌و وڵاته‌ی كۆت و به‌ند كردووه، له هه‌ر جوڵه و سیاسه‌تێكی ناوچه‌كه ده‌یگرێته به‌ر دواتر به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه هه‌میشه خۆی دووباره ده‌بێته‌وه، جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، توركیای سه‌رده‌می ئاكپارتی كه ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ و گیول داڕێژه‌ری ستراتیجیه‌تی هه‌نگاونان بوون بۆ ئازادكردنی توركیا له‌سه‌رجه‌م كۆت و به‌نده‌كان، ئێسته توركیا ته‌نیا به‌رهه‌می سیاسه‌تی ئه‌وانه ده‌یچنێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر حوكم بووایه‌ن به‌وشێوه‌یه دۆخه‌كه به گرژی و توندی نێوان ئه‌نكه‌ره و ڕۆژئاوا نه‌ده‌گه‌یشت، به‌ڵكوو ئه‌وان ده‌یانه‌ویست كۆت و به‌نده‌كان له ده‌ست و پێی توركیا بكه‌نه‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوایش بمێننه‌وه.
دوای نزیكه‌ی 55 ساڵ، جارێكی تر پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت له شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2019 په‌یامێكی زۆر توند و پڕ له هه‌ڕه‌شه‌ی به خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری نیشتمانی توركیا گه‌یاند، كه زۆر له په‌یامه‌كه‌ی جۆنسۆن توندتر و به‌هێزتر بوو، به وردی باسی سزای یه‌كجار قورس و گه‌وره‌ی كردبوو.
له په‌یامه‌كه‌ی شاناهان به هه‌مان شێوازی تووڕه‌ییه‌وه به دیارییكردنی خاڵه‌كانی سزادانی ئه‌مه‌ریكا، به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 و تێكشكاندنی زیاتری ئابووری توركیا و پرسی ده‌ركردنی توركیا له ناتۆ و وه‌ستاندنی هاوكارییه‌كان بۆ توركیا خولوسی ئاكاری هۆشدار كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نكه‌ره سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی ڕووسی بكڕێت.
كه‌واته بۆچی ئه‌مجاره توركیا دیسان ده‌سبه‌رداری هه‌نگاوه‌كانی نه‌بوو، له‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان،
توركیا به گه‌وره‌یی له وێنه‌كه ده‌ڕوانێت و ئێسته خۆی وه‌ك وڵاتێكی گه‌مارۆدراو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه ده‌بینێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كه‌نداو به فره‌وانی بوونی هه‌یه، له جۆرجیا و ئه‌رمینیا و پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێ له ئێران بدات و حكوومه‌تی دوای سیسته‌می ئێسته‌ی ئێران به ته‌واوی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا بێت، جیا له‌وه‌ی له دیوی ئه‌وروپایش هه‌موو وڵاتانی سه‌ر به ناتۆ و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ن، بۆیه به ڕوونی ئه‌نكه‌ره هه‌ستی به‌وه كردووه، كه ئه‌و هه‌ژموون و هه‌ڵمه‌ته فره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتان، سه‌ره‌نجام گۆڕانكاری له ناوچه‌كه كه سه‌رجه‌م ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن ده‌بێت به واقیع.
بێگومان ئه‌وه له‌خۆوه نییه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كانی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا به گشتی باس له نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، كه هه‌موو ئاماژه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له گۆڕانكارییه نوێكان و نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه، زۆرێك له وڵاتان له‌ت ده‌كرێن، یه‌كێك له‌وانه‌یش توركیایه كه به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تی كوردستان كه له نه‌خۆشه نوێكه هه‌یه له توركیا ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته‌وه سه‌ر وڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه كوردستانه.
پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له كورده‌كانی عێراق و سووریا و پێدانی چه‌ك و به ده‌نگه‌وه هاتن له‌سه‌ریان و ڕێ نه‌ده‌ن له جوڵه‌ی توركیا دژیان، به ته‌واوی مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره زیاد كردووه و به ڕوونی چووه‌ته ژێر ئه‌و باوه‌ڕه‌وه كه ئیدی وه‌ك ساڵانه‌ی هه‌شتا و حه‌فتاكانی بۆ ناچێته سه‌ر، كه له‌گه‌ڵ به‌غدا و تاران و دیمه‌شق ڕێك بكه‌وێ و به چوارقاڵی هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی كورد له پارچه‌كانی كوردستان له سنووری وڵاته‌كانیان بده‌ن.
جیا له‌وه‌یش ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له كاروباری توركیا و ڕاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی فه‌تحولا گوله‌ن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌یانجار داواكراوه و گرتنی به‌رپرسانی هالك بانك له ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاران، هه‌موو ئه‌وانه متمانه‌ی توركیایان به ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه‌ته سه‌ر خاڵی سفر، بۆیه له شوێنی ئه‌وه‌ی به دۆست و هاوپه‌یمان سه‌یری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، له بنه‌ڕه‌تدا به دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی توركیا ناوی ده‌به‌ن.