له شاره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ماوه ماوه باندی گه‌وره‌ی له‌شفرۆشی ئاشكرا ده‌بن و سه‌رجه‌میان ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، به‌ڵام كه‌س تا ئێسته له هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌كۆڵیوه‌ته‌وه، بۆچی دیارده‌ی له‌شفرۆشی ڕوو له زیادبوونه‌وه ژن و كچان له عێراق، به‌هۆی چ پاڵنه‌رێك ڕوو له‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ل یه‌كێكه له ژنه له‌شفرۆشه‌كان و له یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق ده‌ژی، ئه‌و چیرۆكی خۆی به ناوی خوازراوه‌وه ده‌دركێنێت و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، كه هۆكار و پاڵنه‌ری هاتنه نێو دنیای له‌شفرۆشی چییه و بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ پێگه‌ی "ارفع صوتك" گوتی، پێش 14 ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ بووین به خۆشه‌ویستی یه‌كتر و هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌مان ده‌كرد و ئه‌و به‌ڵێنی پێدام كه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام زۆر دوودڵ دیار بوو و منیش گومانی زۆرم له‌وه هه‌بوو، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و نهێنیانه‌م له‌لایه‌ن ژنێكی هاوڕێمه‌وه باس كرد، كه هاوسه‌رگیری كردبوو و منداڵیشی هه‌بوو.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، كاتێك ئه‌و باسه‌م بۆ ژنه‌كه‌ی هاوڕێم كرد، ئه‌و هانیدام كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكی تر ببه‌سته‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌مم، په‌له بكات له هاوسه‌ری كردن له‌گه‌ڵم و ڕێ نه‌دات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر بكه‌م، منیش به گوێم كرد، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك هه‌ر كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌می وا لێ كرد هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ نه‌كات، به‌ڵكوو به ته‌واوی لێم دوور كه‌وته‌وه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵم پچڕاند، ئه‌مه‌یش زۆر نیگه‌رانی كردم و دواتر تێگه‌یشتم ئه‌و ژنه‌ی هاوڕێم چ كارێكی به‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌و و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی هێناوه.
زیاتر گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به هاوڕێ ژنه‌كه‌ی گوتووه، ئیتر ئه‌و ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن كردووه و گوتویه‌تی ته‌واو كه‌وایه ده‌بێ به گوێی من بكه‌ی و هه‌ر شتێك بكه‌ی، پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه بۆ ماڵه‌وه‌تان باس ده‌كه‌م، ئه‌ویش ترساوه و ڕازی بووه، بۆیه ژنه‌كه ڕۆژانه بردوویه‌تییه‌وه ماڵی خۆیان و پیاوه‌كه‌یشی گه‌نجانی هێناوه‌ته‌وه ماڵ و به پاره به زۆر منیان له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كان ده‌كرده ژووره‌وه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵم جووت ده‌بوون.
ڕوونی كرده‌وه، كه ئه‌و حاڵه‌ته زۆر دووباره بووه‌وه و به‌مشێوه‌یه من له كچێكی پاكه‌وه بووم به له‌شفرۆشێك و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ چه‌ندان پیاو ده‌مامه‌وه و ده‌چوومه ئاهه‌نگی تایبه‌تیان و له باڕ و یانه‌كانی شه‌وانه له‌گه‌ڵیان ده‌مامه‌وه، كاتێك هاتمه‌وه هۆش خۆم و به ژنه‌كه‌م گوت، كه واز له‌و كاره دێنم، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر توندی لێ كردم و گوتی، هه‌مووی ئاشكرا ده‌كه‌م واز له‌و كاره بهێنیت و له قسه‌ی من ده‌ربچیت، بۆیه ماوه‌ی 14 ساڵه له ترسی ئاشكرا نه‌بوونم ئه‌و كاره ده‌كه‌م.
وه‌رقا كچێكی تری ته‌مه‌ن 33 ساڵه و ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی نه‌ماوه و برایشی نییه و له‌گه‌ڵ دایكی له خانووی كرێدان، بۆیه پێویستی به كاركردن و كۆكردنه‌وه‌ی پاره هه‌بووه، تا كرێی خانوو بده‌ن و جل و به‌رگ و خۆراك بۆخۆیان بكڕن، بۆیه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ده‌ڵێن ڕاست نییه، كه ئه‌و كچانه‌ی له یانه‌كانی شه‌وانه كار ده‌كه‌ن له‌شفرۆش نین، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی ڕاسته و به‌سه‌رم هات، هیچ كات نه‌مویستووه ئه‌و كاره بكه‌م، به‌ڵام دۆخی قورسی ژیانمان هه‌موو شتێكی له‌بیر بدرمه‌وه، بۆیه ناچاربووم پێشوازی له میوانه‌كان بكه‌م و له‌گه‌ڵیان جووت ببم و نرخه‌كانیش له سه‌عاتێك به 50 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ زۆربوونی كاته‌كه‌ی نرخه‌كه‌یشی زۆرتر ده‌بێت.
شرووق بێوه‌ژنێكی 40 ساڵه‌یه و ده‌ڵێ، به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زه‌وییه‌وه پیاوه‌كه‌م له 2006 كوژرا، هیچ كه‌سێك هاوكاری نه‌كردم و منیش ناچاربووم ده‌ستگێڕی بكه‌م و شت بفرۆشم، به‌ڵام پیاوێك له ناوچه‌ی پیشه‌سازی زۆر ڕووی به‌من دا و هاوكاری ده‌كردم و دواتر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ستم و منیش بۆ په‌یداكردنی نانی منداڵه‌كانم ناچاربووم ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م.
ئه‌و ده‌ڵێ، له‌و پیاوه دووگیانبووم هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم كه زوو ئه‌و منداڵه‌ی سكم له‌ناوببه‌م، ده‌نا كاری زۆر خراپم به‌سه‌ر ده‌هێنێت، منیش چوومه لای پزیشكی ژنان، به‌ڵام ئه‌و داوای گرێبه‌ستی هاوسه‌ری لێ كردم، منیش وازم لێی هێنا و پرسیارم كرد كه چه‌ند ئافره‌تێك هه‌ن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بچنه لای پزیشك، منیش چوومه لایان، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره داوای پاره‌یه‌كی زۆریان كرد و منیش ئه‌و پاره‌یه‌م نه‌بوو، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه ناچاربووم كه وه‌ك له‌شفرۆشێك كاریان بۆ بكه‌م.
كاری له‌شفرۆشی به‌گوێره‌ی یاسا له عێراق قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و كاره به ته‌واوی به نهێنی ئه‌نجام بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی چاودێری پزیشكی و حكوومی له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه بێ كه كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره داده‌نرێ، چونكه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان و ئایدز زیاتر ده‌بێ، چونكه ئه‌و ژنانه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، هیچ پشكنینێكیان بۆ ناكرێ.