به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له ڕاپۆرتێكی پزیشكیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، مردنی له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك بۆ مانگێك دوای منداڵبوون زۆر زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه بارودۆخی له‌دوای منداڵبوون زۆر له كاتی دووگیانی و له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی خراپتر ده‌بێت.
كاتێك منداڵێكی تازه له‌دایك ده‌بێت، هه‌موو ده‌ترسن دایكه‌كه شتێكی لێ به‌سه‌ر بێت، پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له‌دایك بوو و دایكی و خۆیشی سه‌لامه‌ت بوون، ئیتر باوی منداڵه‌كه‌یه و كه‌س گرنگی به دایك نادات، له كاتێكدا به‌پێی قسه‌ی پزیشكان، دۆخی ژن له‌دوای منداڵبوون زۆر له‌كاتی منداڵبوونه‌كه و ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌ی مه‌ترسیدارتره و ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانی هه‌یه.
به‌پێی ئامارێك كه ماڵپه‌ڕی webmd بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌مدواییه رێژه‌ی مردنی كۆرپه به گشتی دابه‌زیوه، به‌ڵام به‌پێی نوێترین شیكارییه‌كانی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی CDC، ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی مردنی دایك پاش چه‌ند رۆژ بۆ چه‌ند مانگێك دوای منداڵبوون به‌رزتر بووه‌ته‌وه، ئه‌م رێژه‌یه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مه له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 60%ی حاڵه‌ته‌كان ده‌كرا رێگرییان لێ بكرێت.
سه‌ره‌كیترین هۆكانی مردنی ژن دوای منداڵبوون:
_ خوێنبه‌ربوون:
یه‌كه‌مین هۆی مردن دوای منداڵبوون بریتییه له خوێنبه‌ربوون، ناسینه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته و چارسه‌ركردنی كاتی ده‌وێت. بۆ رێگریكردن له خوێنبه‌ربوونی زۆر، پاش منداڵبوون پزیشك هه‌ڵده‌ستێت به مه‌ساجكردنی منداڵدان و به‌كارهێنانی ده‌رزی ئۆكسیتۆسین.
خوێنبه‌ربوونی ئاسایی دوای منداڵبوون نزیكه‌ی دوو هه‌فته ده‌خایه‌نێت، ئاساییه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر خوێن زیاد و كه‌م بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوون بوو، له‌ماوه‌ی سه‌عاتێك زیاتر له جارێك ژێری خۆت گۆڕی، ده‌كرێ نیشانه‌ی خوێنبه‌ربوونی ماوه درێژ بێت و پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
_ هه‌وكردن:
له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی هه‌وكردن دوای منداڵبوون بریتییه له قه‌ڵه‌وی و شه‌كره. دابه‌زاندنی كێش و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیی شه‌كره، مه‌ترسی تووشبوون به هه‌وكردنی منداڵدان و پێست كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌نفله‌وه‌نزا هۆكارێكی تری مردنه به‌هۆی هه‌وكردن، كوتان دژی ئه‌نفله‌وه‌نزا و شووشتنی ده‌سته‌كان به به‌رده‌وامی نه‌ك ته‌نیا كۆرپه‌كه‌ت ده‌پارێزێ، ته‌نانه‌ت تۆی دایكیش ده‌پارێزێت.
هۆكارێكی تر بریتییه له هه‌وكردنی خوێن (حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیان به‌هۆی كارلێككردنی جه‌سته له‌گه‌ڵ پیسبوون). نیشانه‌كانی هه‌وكردنی خوێن بریتییه له تا لێهاتن، زیادبوونی لێدانی دڵ و دابه‌زینی فشاری خوێن.
_ نه‌خۆشیی دڵ:
ناسینه‌وه‌ی كێشه‌كانی دڵ له كاتی دووگیانی‌دا ئاڵۆزه، چونكه گرینگ‌ترینیان له نیشانه ئاساییه‌كانی سكپڕییه‌وه نزیكه، وه‌ك هه‌ڵئاوسان، ئه‌سته‌می له هه‌ناسه‌دان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ئازاری سینگ، دڵه‌كوته، كێشه له هه‌ناسه‌دان كرد له كاتی پاڵكه‌وتن، سه‌رئێشه‌ی به‌هێز (به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تێكچوونی بینایی له‌گه‌ڵ بێت)، یان بینینی خوێن له كاتی كۆكه، پێویسته پێوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكه‌یت یان راسته‌خۆ بچیته به‌شی فریاكه‌وتن.
_ نه‌خۆشیی ده‌روونی:
ئه‌م هۆكاره به‌تایبه‌تی ناخهه‌ژێنه چونكه رێگری لێكردنی كارێكی ئاسانه، به‌ڵام دیاریكردنی هۆكاره‌كانی كارێكی ئه‌سته‌مه و به چه‌ند ده‌ستێوه‌ردانێكی ساده نادۆزرێنه‌وه.
ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونی، وه‌ك خه‌مۆكی منداڵبوون، ئازاردان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌وه، ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌رن.
له نیشانه‌كانی خه‌مۆكی منداڵبوون:
به‌رده‌وام هه‌ستكردن به خه‌مباری، گریان به‌بێ هۆ، بیركردنه‌وه له ڕاكردن له ماڵ، هه‌ستكردن به‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی ژیانیان به‌بێ ئه‌و خۆشتره، بیركردنه‌وه له زیانگه‌یاندن به خۆی و منداڵه‌كه‌ی. هه‌ریه‌ك له‌مانه هه‌بوو پێویسته زوو سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
ئه‌و نیشانانه‌ی پێویسته گرینگی پێ بده‌یت:
خوێنبه‌ربوونی قورس پاش منداڵبوون (خۆگۆڕین زیاتر له جارێك له‌هه‌ر سه‌عاتێكدا).
تالێهاتنی به‌رده‌وام > ⁰38.
ئازاری سینگ.
هه‌ناسه‌دانی ئه‌سته‌م.
بینینی خوێن له كاتی كۆكه.
سه‌رئێشه‌ی توند.
بیركردنه‌وه له ئازاردانی خۆت.
نووسینی/ د. هیسه‌ر ڕوپ، پسپۆری منداڵان و ژنان
وه‌رگێڕانی/ شنه عومه‌ر عه‌لی