ئه‌م مۆبایله‌ باشترین كامێرای ده‌بێت

:: PM:07:26:12/01/2017 ‌
كۆمپانیای ئاسوس مۆبایلێك دورست ده‌كات تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر به‌رزتره‌ له‌ ئایفۆن 7ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، به‌وه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌می نێو مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان له‌ پێشكه‌وتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دا.

ماڵپه‌ڕی latinpost بڵاوی كردۆته‌وه‌ كۆمپانیای ئاسوس مۆبایلێكی زیره‌ك به‌ ناوی (Asus Zenfone Zoom3) دروست ده‌كات كه‌ شاشەکەی 5.5 ئینچە و بەڕوونی 2560×1400 پێکسڵ وێنەکان پیشان دەدات و پرۆسێسەرێکی سناپدراگۆن 821ی ھەیە، ھەروەھا رامەکەی 8 گێگابایتە.

ئەوەی جێی سەرنجە لەو مۆبایلەدا 2 کامێرای پشتەوەی ھەیە و وێنەکە بەھەردوو کامێراکە دەگیرێت و روونییەکەی دەگاتە 92 مێگاپێکسڵ و ئەوەش ھەمووانی سەرسام کردووە و ئەوەی پێشەوەش روونییەکەی دەگاتە 13 مێگاپێکسڵ، ھەروەھا پاترییەکەی توانای بەخشینی 5 ئەمپێڕی ھەیە لە کاتژمێرێکدا و بۆماوەیەکی زۆر کاری پێدەکرێت، مۆبایلە نوێیەکە لەمانگی داھاتوودا نمایش دەکرێت و کاتی خستنە بازاڕەکەی دیاری دەکرێت.


وشە - عه‌لی سدیق