وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌مه‌ریكا له ئێران ده‌دات یان نا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات ڕوون بێته‌وه، ئاڵۆزتر ده‌بێ و له‌لایه‌كه‌وه به‌پێی لێدوانه‌كان بێت، وا ده‌رده‌كه‌وێ هێور بووبێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر وا له هه‌ڵكشانه و واشنتن و تاران خۆشیان گوتاری دوو ئاراسته‌یی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
دوای په‌یامی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه ناخوازێ سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بگۆڕێ و لێدوانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه كه تاران ئاماده‌یه له‌باره‌ی به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكییان خسته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش له هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه، هه‌نگاو بردییه‌وه دواوه و ده‌ریشی ده‌خات، ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئێران له‌باره‌ی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات، ته‌نیا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانه و حكوومه‌ت ڕۆڵێكی زۆر لاوه‌كییان له بڕیاره‌كاندا هه‌یه.
نزیكبوونه‌وه‌ی فڕۆكه ئێرانییه‌كه له فڕۆكه‌هه‌ڵگری "بۆكسر"ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی ئه‌و باڵه‌ی ئێرانی وه‌رنه‌گرتایه كه سوورن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رگیز ئاوای نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكای ناچار كرد بژارده‌یه‌كی تر له كه‌نداودا تاقی بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان له مانگی ڕابردوودا كه هه‌موو ڕووداوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی تر گۆڕی و ئه‌گه‌ری دانوستانی جارێكی تر دوور خسته‌وه و زۆری نه‌مابوو هێرشیان بكرێته سه‌ر.
دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌و ڕووداوه له تویته‌ر گوتبووی، ئێرانییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كی ئێمه‌یان خسته خواره‌وه كه له‌سه‌ر ئاوێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕۆیشت، ئێمه‌ش ئاماده بووین هه‌ر شه‌وێ وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه و له سێ شوێنی جیاواز لێیان بده‌ین، به‌ڵام كاتێك پرسیم چه‌ند كه‌سی سڤیل پێوه ده‌بێ؟ یه‌كێك له جه‌نه‌ڕاڵه‌كان پێی گوتم، 150 كه‌س. بۆیه پێش 10 خولهك له‌و هێرشه، ڕام گرت، گوتم ئه‌و هه‌موو قوربانییه له‌به‌ر فڕۆكه‌یه‌ك شایه‌نی نییه، په‌له‌مان نییه له وه‌ڵامدانه‌وه.
ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوو لێدوانی زۆر له‌یه‌ك جیاواز له ئێرانه‌وه بڵاو كرایه‌وه، دانه‌یه‌كیان زمانێكی هێواشی حكوومه‌ت بوو، ئه‌وی تریشیان زمانی باڵی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بوو، به هه‌ڕه‌شه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه بكرایه، ئێرانمان له‌ناو ده‌برد. ئه‌مه‌یش وای كرد هه‌ر زوو دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ر وه‌ڵام بداته‌وه و گوتی، من نه‌مگوتووه له لێدانی ئێران پاشگه‌ز بووینه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ندێك به هه‌ڵه تێی گه‌یشتوون، من ته‌نیا جێبهجێكردنهكهیم له‌م كاته‌دا دواخستووه.
دووفاقه‌یی ئێران له زمانێكی دیپلۆماسیی حكوومه‌ت و زمانێكی توندی ڕێبه‌ری باڵای كۆمار وای كردووه، له به‌رانبه‌ریشدا دوو جۆر بڕیار هه‌بێت، وه‌ك سزادانی چه‌ند قه‌واره و كه‌سایه‌تییه‌كی ئێرانی و ته‌نانه‌ت چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی لبنان له‌سه‌ر لیستی حزبوڵا و دانانی ئه‌و حزبه له لیستی تیرۆر، هه‌مووی یه‌ك ناونیشانمان پێ ده‌ڵێن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كێشه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا زۆر ئاڵۆزه و شیكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر گوتی: ئێمه چاودێریی ئه‌و په‌ستانه ئابوورییه ده‌كه‌ین كه خستوومانه‌ته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه و ئه‌وان واز له توندوتیژی و ده‌ستوه‌ردان له كاری دیپلۆماسی ده‌هێنن و گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین تا كاتی خۆی دێت و ئه‌گه‌ر ئێران وازی هێنا و ڕێی دیپلۆماسی گرته به‌ر، ئه‌و كاته خۆیان ده‌بێ بزانن چۆن پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن.
له‌م پهیامهشدا دیسان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، زمانی باڵی خامنه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه ئه‌بولفه‌زلی شكارچی گوته‌بێژی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گه‌یاند، یه‌ك فیشه‌ك به‌ره‌و ئێران بتهقێنرێ، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه گڕ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر دوژمن به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ست به هێرش بكه‌ن، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامیان باش نابێت.
ئه‌مه‌ریكا و ئێران، چه‌ند جارێك ڕایان گه‌یاند كه ناخوازن شه‌ڕ له نێوانیان دروست بێت، له به‌رانبه‌ریشدا باسیان له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ كردووه. پاشان بینیمان ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست له‌ڕێی سووریاوه له ئێران بدات، كه‌چی زۆری نه‌برد ڕێككه‌وتنێكی سێقۆڵی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ئیسرائیل كرا و بڕیاریان دا نه‌یه‌ڵن ئێران نزیكی جۆلان ببێته‌وه.
له مانگی ئایاری ڕابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جووڵه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایان كردبوو، ئێران مووشه‌كی بالیستیی كورتمه‌ودای له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كه‌نداو داناوه و ئامانجیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بووه.
ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان واشنتن و تاران، گه‌یشتووه‌ته لووتكه و به ته‌واوی لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران بووه‌ته باس و چاوه‌ڕوانی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران خرایه لیستی تیرۆر و وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ژمار كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌ی ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی زلهێز واژوویان كرد واشنتن لێی پاشه‌كشه‌ی كرد، هه‌روه‌ها زیادكردنی سزا ئابوورییه‌كان و فرۆشتنی زیاتری چه‌ك به سعوودیه و ئیمارات و ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازیی لینكۆڵن بۆ كه‌نداو و ناردنی هه‌زار و 500 سه‌رباز و زۆری تر.