بڕیاره سبه‌ى دووشه‌م دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى به‌رێوه بچێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" سبه‌ى دووشه‌م 22ى تهمووز، دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی رێوشوین و میکانیزمی جێبەکردنی هێڵە گشتییەکان و کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هەفتەی رابردوو تەواوی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوون.
كابینه‌ى نۆیه‌م له 23 وه‌زاره‌ت پێكدێت و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، چه‌قى كاركردنى ئه‌و حكوومه‌ته چاكسازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه و له به‌رنامه‌ى كارهكهیشى به ڕوونى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه.