ئه‌گه‌ر تۆ له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆنی به‌رده‌وام سكاڵا و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕی، له به‌رانبه‌ر خێرایی دابه‌زینی پاتری مۆبایله‌كه و نه‌مانی شه‌حن و كوژانه‌وه‌ی، ئه‌وا ده‌توانی ئه‌م ڕێیه بگریته به‌ر و كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنێت و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مۆبایله‌كه‌ت شه‌حنی تێدا ده‌مێنێته‌وه و به‌تاڵ نابێت.
هێزی
پاتری یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی هه‌ر مۆبایلێكی زیره‌ك، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌و مۆبایله پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و گه‌ڕان به نێو ئینته‌رنێت و سه‌یركردنی ڤیدیۆ و گوێگرتن له موزیك و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا پێویستی به پاترییه‌كی به‌هێزه كه به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه بگرێت، نه‌ك به خێرایی كه‌م ببێته‌وه و نه‌مێنێت.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕۆشنایی شاشه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، یان مۆبایله‌كه ده‌خه‌نه سه‌ر دۆخی كه‌م خه‌رج كردنی وزه، به‌ڵام ئه‌وانه تاكه ڕێ نین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رنامه‌كانی ناو مۆبایله‌كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ن و زۆرترین توانای پاتری له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، بۆیه ده‌توانن كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنن، له ڕێی چوونه به‌شی گشتی و له‌وێش ده‌سكاریكردنی به‌شی Background app refresh له‌و شوێنه بژارده‌ی off دیاریی بكه‌ن، ئه‌وا به یه‌كجاری له‌و كێشه‌یه ڕزگارتان ده‌بیت.