پزیشكێكی پسپۆڕ هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدات لەو چەند ڕۆژە ڕێ نەدەن منداڵەكانیان بچنە بەرتیشكی خۆر، چونكە دەبێتە هۆی نەخۆشی.
ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، ڕێبوار میكائیل پزیشكی گشتی بۆ "وشە" گوتی، لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن ڕۆژانە دەیان منداڵ دەهێنرێن بۆ چارەسەری خێرای كە دووچاری ڕشانەوە و سكچوون هاتوون.
ئەو پزیشكە گوتی، بەهۆی بەركەوتنی منداڵان بەتیشكی خۆر سك ئێشە دووچاریان دەبێت و بە چارەسەری سەرەتایی دەتوانرێت چارەسەری بكرێت و ڕێژەیەك چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرێت و چەند سەعاتێك لە نەخۆشخانە دەهێڵرێتەوە.
باسی لەوەش كرد، پێویستە كەسانی ئاسایش جگە لە منداڵ هەوڵ بدەن نەچنە بەرتیشكی خۆر بۆ ئەوەی باری تەندروستییان تێك نەچێت، بەڵام ئەو گەرمایە زیاتر كاریگەری لەسەر كەسانی بەتەمەن و منداڵ هەیە.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێك شوێن پلەی گەرما لە 50 پلە نزیك بووەتەوە ئەوەیش وایكردووە هاووڵاتییان نەتوانن وەك پێویست لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە.