سه‌رفراز نه‌قشبه‌ندی نووسه‌ری ناسراوی كوردستان، به‌گوته‌ی خۆی، یه‌كه‌م ژنی كورده له باشووری كوردستان بووبێته سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك. ئه‌و له ساڵانی حه‌فتاكاندا ده‌ستی به‌نووسین كردووه و یه‌كه‌م جار به نووسینی په‌خشان و هه‌ڵبه‌ست هاته ناو دنیای نووسینه‌وه.
نه‌قشبه‌ندی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات كه ژنی كورد توانیویه‌تی به چه‌ك شۆڕش بكات، ئه‌ی چۆن ناتوانێ به قه‌ڵه‌میش هه‌مان رۆڵ ببینێت.
سه‌رفراز عه‌لی شێخ غیاسه‌دین نه‌قشه‌به‌ندی له ساڵی 1952 له شاره‌دێی بامه‌ڕنی سه‌ربه پارێزگای دهۆك له دایك بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالوریۆسی له كارگێڕیی كار له زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ست هێناوه و دیپلۆمی رۆژنامه‌وانی له به‌یرووت خوێندووه، ماوه‌ی 15 ساڵ مامۆستا بووه له ئاماده‌یی بازرگانی له هه‌ولێر و هاوكات به‌رده‌وام كاری رۆژنامه‌وانی كردووه.
سه‌رفراز ئه‌و له ده‌یه‌ی هه‌شتاوه ده‌ستی به نووسینی چیرۆك كردووه و دواتر رۆمانیشی نووسیوه و هێشتا له نووسین به‌رده‌وامه،.پێی وایه "ژنی نووسه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاردا تووشی ئاسته‌نگ ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاو زۆرینه‌ی كاره‌كان بۆ خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن".
به‌گوته‌ی خۆی یه‌كه‌م ژنی بادینانه چیرۆكی نووسیبێت. ئه‌و له ساڵی 1995 رۆمانێكی 600 لاپه‌ڕه‌یی به زمانی عه‌ره‌بی له دیمه‌شق به چاپ گه‌یاندووه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی چاپكراوه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر لێكوڵینه‌وه له بواری ژنان و منداڵ، تێكسته كولتوورییه‌كان، نامه‌ی دڵداری (حه‌یرانۆك). هاوكات سكرتێری نووسه‌رانی كورد بووه له یه‌كێتی نووسه‌رانی جیهانی -Pen و بۆ ماوه‌ی خولێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی كورد بووه له هه‌نده‌ران كه بنكه‌كه‌ی له به‌لجیكا بوو، دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی هاوڕێیه‌تی كوردی-ئه‌ڵمانی بووه به ناوی "رۆناهی" و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی ئاواره‌كانی عێراق بووه له به‌رلین.
سه‌رفراز ئاماژه به‌وه ده‌دات "یه‌كه‌م ژن بووم له باشووری كوردستان سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی وه‌رگرتبێت كه به ناوی (وڵات) ده‌رده‌چوو له ساڵی 1992 له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ده‌سته‌ی نووسه‌ران بووه له گۆڤاری (كاروان) هه‌ر له هه‌ولێر، یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ, پاشان دوای روێشتنی بۆ هه‌نده‌ران، بووه‌ته سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان) كه له به‌رلین ده‌رده‌چوو و له ساڵی 2006 سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان راپۆرت) بوو.
كۆتا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ژنه نووسه‌ره دوو كتێبن به زمانی عه‌ره‌بی له‌ژێر ناوی "رحیل نوح” كه هه‌ڵبه‌سته و "ولیمه الفتر” كه چیرۆكه و له ساڵی 2017 له هه‌ولێر چاپ كراون، ئێسته‌یش دوو كتێبی له چاپدایه به زمانی كوردی، ئه‌وانیش "خه‌م نه كوژه‌ره" هه‌ڵبه‌ست و "سفرا كڤاركا" چیرۆك، له‌گه‌ڵ لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر وێژه‌ی منداڵی كۆن و نوێخوازیی له‌ناو كورددا به به‌راورد له‌گه‌ڵ وێژه‌ی جیهانی .
ژنی نووسه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاردا تووشی ئاسته‌نگ ده‌بێت.
وشه/ دیمانه‌ی- دێژین سدقی