تۆیۆتا بۆ یه‌كه‌مجاره بڕیاری گۆڕینی ئۆتۆمبێلێك بدات به‌ته‌واوه‌تی به‌تایبه‌ت یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه فرۆشێكی زۆری هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروستی كردووه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا بڕیاری داوه بۆ ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی جۆری یاریس بكات به پیكاب و بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌یش به‌شیكی زۆری له هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه كه چۆن تۆیۆتا ئه‌م كاره ده‌كات.
تا ئێسته به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه تۆیۆتا به نیازه ئه‌م كاره بكات، هه‌روه‌ها ته‌نیا یه‌ك وێنه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وێنه‌كه دیزاینی تایبه‌تی كۆمپانیاكه خۆیه‌تی، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه له‌وانێیه كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.